حەبیب ڕەزایی ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری بریندار، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە کرماشان گیانی لە دەست دا

ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری ٥٢ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ، دوای ١٧ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشاندا، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە ناوچەی سنووریی نەوسوود کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 28, 2023

دۆخی ناجێگیری جەستەیی کۆڵبەرێک دوای برینداربوون لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود

حەبیب ڕەزایی، کۆڵبەری ٥٢ ساڵانی خەڵکی جوانڕۆ کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەز (٢٦ی نۆڤامبەر) لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان بە سەختی بریندار ببوو، بە هۆی پێکران و بەرکەوتنی بڕبڕەی پشتیەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان خەوێنراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٥٢ ساڵەیەی خەڵکی جوانڕۆ بەرەبەیانی ڕۆژی...

زیاتر