خەبات دێهدار ئارشیڤ - KHRN

بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی لە سەروبەندی ڕۆژی هەشتی مارسدا

لە سەروبەندی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانیی ژناندا، ژمارەیەک لە چالاکانی مافەکانی ژنان لە شاری سنە، لەوانە سیمین چایچی، بەهار زەنگیبەند و سورەییا خدری، لە لایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتیزامییەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کراوە. هەروەها پێنج چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە بە ناوەکانی خەبات دێهدار، جەمال ئەسەدی، تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی و ئێقباڵ شەعبانی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە و لە لایەن لێپرسەوەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە هەڕەشەیان لێ...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان

سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی خەبات دێهدار، ڕامیار دێهدار و ئازاد عەباسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبەر) خەبات دێهدار و براکەی، ڕامیار دێهدار، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە سنە دەستبەسەر کراون. هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بەبێ...

زیاتر
شوبات 11, 2022

شەپۆلی نوێی گوشارخوستنەسەر چالاکانی کرێکاریی کورد؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە ٥ چالاکی کرێکاری

لە ڕۆژی ڕابردووەوە و لە درێژەی شەپۆلی نوێی بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاریی کورددا، لانیکەم ٥ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەکی، عیسا مورادی و ڕامین کەریمی لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ئێقباڵ شەعبانی و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆیش هاجەر سەعیدی، عیسا مورادی، فەردین میرەکی و ڕامین کەریمی...

زیاتر

چالاکی کرێکاریی کورد خەبات دێهدار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به‌ده‌ست هێناوه‌كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، چالاکی کرێکاریی کورد خەبات دێهدار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو پێشتر لە خاکەلێوەی ١٣٩٩دا دوای ٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو. خەبات دێهدار ساڵی ١٣٨٩ دوای ٨ ساڵ ئەندامبوون لە حیزبی کۆمەڵەدا و بە وەرگرتنی «ئەماننامە» گەڕایەوە بۆ ئێران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی...

زیاتر