دادگای تورکیا ئارشیڤ - KHRN

ئاب 5, 2024

فاتمە داوەند، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزان، لەگەڵ منداڵەکەیدا لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا

فاتمە داوەند، زیندانیی سیاسیی پێشوو و شایەتحاڵی دادگای خەڵکیی گەڵاڕێزان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) لە کاتێکدا کە بەتەما بوو لەگەڵ منداڵەکەیدا ئاریا یووسفی، تورکیا بەجێ بهێڵێت، لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، پێشتر ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە لە لایەن دادگایەکی تورکیاوە سزای ٢ ساڵ و مانگێک...

زیاتر
نیسان 4, 2024

پەسەندکردنی سزای بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی لە لایەن دادگای پیاچوونەوەی تورکیاوە

سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی مەهیار ئەحمەدی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد کە لە خەرمانانی ١٤٠٢دا (سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا دەستبەسەر کرابوو، لە لقی ٢ی دادگای پیاچوونەوەی شاری واندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە. ئەم چالاکوانە کوردە بەتەما بوو لە ڕێگای تورکیاوە خۆی بگەیەنێتە وڵاتێکی پارێزراوی ئەورووپا. ماری لالوەر، ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە...

زیاتر