داکەوتنی کۆڵبەران لە بەرزاییەوە ئارشیڤ - KHRN
سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا
سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵانی خەڵکی سەردەشت کە حەفتەی ڕابردوو دوای ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە لە کوێستانە سنوورییەکانی سەردەشتەوە کەوتبووە خوارەوە، بە هۆی سەختبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سیامەند حەسەنپوور حەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەریدا و لە ناوچە سنوورییەکانی کوێستانی قەندیل لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە ڕاوەدوو نرابوو و لە بەرزاییەوە...
زیاترگیانبەختکردنی ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت، بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە
ناسر عوسمانی، کۆڵبەری خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی بانە لە بەرزایی شاخێکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٣١ی جولایی ٢٠٢٤) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی «نێروان»ی بانە لە بەرزایی شاخەکەوە داکەوت و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ (١ی ئاگۆست)...
زیاترگیانبەختکردنی دوو کۆڵبەر و برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی هەورامان و سەردەشتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) پێنج کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی «تەتە»ی هەورامانەوە داکەوتن. لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی شۆڕش شوکری، خەڵکی مەریوان، گیانی لە دەست دا و ٤ کۆڵبەرەکەی تریش بریندار بوون. هاوکات کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبووبەکر ماخووزی فەرد بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی «دەشتی وەزێنە»ی سەردەشتەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ...
زیاتر