دهستبهسهركردنی هاوڵاتیانی كورد ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی دەیان هاووڵاتی و چالاکی کورد دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جەماوەریی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان
لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، لە ڕێگای بانگهێشتکردن و خستنە ژێر لێپرسینەوەی دەیان هاووڵاتی و چالاکی کوردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جەماوەریی نەورۆز هەڕەشەیان لێ کردبوون. هەروەها دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و چالاکانی کورد دەستبەسەرکراون.سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی کامێران، مەریوان، سنە، سەقز، بۆکان، پیرانشار، ڕەبەت، بانە، شنۆ، ورمێ، خۆی، ماکۆ و سەڵماس...
زیاترچارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی بانە نادیارە
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «شەوێ»ی بانەدا بە ناوی شەریف خەبات، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەردا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٣٩٩دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ٢٠ ڕۆژ بە...
زیاترهاوڵاتییەکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا
به پێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، رۆژی ٢ی رەزبەر/ 09.24 دلێر نەسری هاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی تەنگی سەر و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران پاش ئەوەی ئەو هاووڵاتییە کورد دەستبەسەر دەکەن، ماڵەکەشی دەپشکنن و کۆمەڵێک کەل و پەلی شەخسیشی لەگەڵ خۆیان دەبەن. دەگوترێت، دلێر نەسیری بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی سپا لە قەرارگای شەهرام...
زیاترسێ هاوڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە دەستبەسەر کران
لە رۆژانی رابردوودا، گۆران خودامورادی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی شیانی سنە و ئەمیر محەمەدخانی و فاروق خانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ٢٥ی خەرمانان / ٢٠١٩.٠٩.١٦، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی گۆران خودامورادی لە گوندی شیان و دەستبەسەریان کرد. هەروەها ئەو ناو ماڵی ئەو هاوڵاتییەیان پشکنیوە و دەستیان...
زیاترعەلی سەعیدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە
عەلی سەعیدی هاووڵاتی کورد پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی ئاوایی حوسەینیەی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، رۆژی ٢٠ گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.١١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی هەمان شار گواسترایەوە. تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە کوردە...
زیاترچوار هاووڵاتی کورد لە شارەکانی پاوە، مەریوان و شنۆ دەستبەسەر کران
لە رۆژانی رابردوودا چوار هاووڵاتی کورد بە بێ مۆڵەتی دەزگای دادوەری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، پاوە و شنۆ دەستبەسەر کران. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی سێ شەمە ۵ی خەرمانانی ١٣٨٩ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.٢٧ خوێندکارێکی کورد بە ناوی کارۆ کاوە کاتێک کە سەرقاڵی کاری کشتوکاڵ بووە لە مەزراکەی خۆیان لە ئاوایی نێی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان هەر...
زیاترراپۆرتی تایبەت/ پتر لە ٤٠ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، پتر لە ٤٠ هاووڵاتی کورد لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانهوه لە شارەکانی سنە، کامێران، مەریوان، سەقز، بانە و دیواندەرە بە هۆکاری سیاسی یان بە هۆی بوونی بیروباوەری جیا دەستبەسەر کراون. هێشتا هەر هەموویان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدان و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. بە پێی بەداواداچوونەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردانە خراونەتە ژێر فشارەوە تا ناچار بە دانپێدانانی...
زیاترمانگی گەلاوێژ: شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی کورد و میلیتاریزەکردنی کوردستان
مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دەکرێ وەکوو مانگی سەرکوت و دهستبهسهركردنی هاوڵاتیانی کورد و میلیتاریزەکردنی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی رۆژهەڵات ناوببرێت. بە پێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆیکردوونەتەوە، تەنیا لە مانگی گەلاوێژدا لانیکەم ٢٢ هاوڵاتی و چالاکی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شارەکانی وەکوو مەریوان، کامیاران، سنە، دیواندەرە، تاران و سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کراون. لە کۆی ئەو ٢٢ کەسە، تەنیا هاوڵاتییەک بە...
زیاترکرێکارێکی كورد لە دیواندەرە دەستبەسەر کرا
کرێکارێکی نانەواخانه بە ناوی سەدیق سەیفی رۆژی ۱۷ی گەلاوێژ/ 08.08.2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە دەستبەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر پێنجی سەرلەبەیانی ئەو رۆژە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر نانهواخانهی شوێنی کار کردنی سەدیق سەیفی لە شاری دیواندەرە و هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کردنی، گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەگوترێ دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ ماڵەکەیان...
زیاتر