دیواندەرە ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی جەواد سەواری، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە
جەواد سەواری، برای فواد سەواری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە دادخوازە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جەواد سەواری لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار کەوتووەتە بەر...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی و چالاکی کورد لە سنە و دیواندەرە / دوو هاووڵاتیی بۆکانی ڕەوانەی زیندان کران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژیان میری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە و بێهزاد براخاسی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. هەروەها سروە شیری و پەیمان شیری، دوو خوشک و برای خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانەکانی بۆکان و ورمێ کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١١ی ژانڤییەی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و دیواندەرە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەمیر محەممەدخانی و بێهزاد دادخا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٧ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی دیواندەرە، گیەڵان و مەریوان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەلاح فاتیحی، مانی محەممەدی، ئامانج ئەحمەدی، پووریا حسەینی، خەلیل ئەسغەری، حسەین فەتاحی و زاهید (پاشناو نەزانراوە)، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی دیواندەرە، گیەڵان و مەریوان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورددا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٩ی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە و دیواندەرە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئارام سادقی و ئارمان نەوشادی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) ئارمان نەوشادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. هەروەها ئارمان سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانان...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ سێ هاووڵاتی لە مەریوان، دیواندەرە و بانە دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ڕەزا عەلایی، فیلمسازی خەڵکی بانە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. هەروەها میلاد پیرانی و زانیار ئەفسەری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ دوو هاووڵاتی لە دیواندەرە و سەوڵاوا دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، مزەفەر دارایی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە و ڕاشد ئەدوایی، هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مزەفەر دارایی لە شاری...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ شەش هاووڵاتی لە دیواندەرە و پیرانشار دەستبەسەر کران
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، فواد مورادی، فەرهاد قەمەری، محەممەد ئەمینی و نەوید شەریفی لە دیواندەرە و عەلی حسەینپوور و واحید ئەبووبەکری لە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فواد...
زیاترئومید قەدیمی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و پارەی بەسەردا سەپا
ئومید قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا»، «بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» بە گشتی سزای ٤٠ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی...
زیاتر