دێولان ئارشیڤ - KHRN

باران ساعیدی و لەیلا پاشایی بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران

باران ساعیدی و لەیلا پاشایی، دوو ژنەچالاکی کورد کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی ژن لە شاری سنەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو ژنەچالاکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لە سنەدا

تا ئێستا لەسەر چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی باران ساعیدی، لەیلا پاشایی، سوهەیلا مەتاعی و سۆما محەممەدڕەزایی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار ژنەچالاکوانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بوون. سەرەڕای بەدواداچوونی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەربوونی حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بانە، سنە، دێولان، سەقز و مەهاباد

حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فایەق ڕەشیدیان، فەرزاد نووری، بێهرووز فەیزی، پووریا ئەحمەدی، دانش شەرەفی، سرووش نووربەخش و فەرزاد مەردۆخی که لەم حەفتانەی ڕابردوودا لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، دێولان و مەهاباد دەستبەسەر کراون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگە و زیندانەکاندا ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانش شەرەفی ڕۆژی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢ی فێبرییەی ٢٠٢٥) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 28, 2025

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی حەسەن خەلیلی، محەممەد ڕەمەزانی، سادق کوردی، فەرهاد زەندی، مێهدی جەوانمەردی، چیاکۆ قوربه و مەنسوور مەولوودپووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەردەشت، مەهاباد، پیرانشار، سنە و دێولان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی، دوو چالاکی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2024

ئازاد عەباسی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بۆ جێبەجێکردنی سزا دەستبەسەر کرا

ئازاد عەباسی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولان و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی قوروە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر بە شێوەی غیابی لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی دێولانەوە بە تۆمەتەکانی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» سزای ٥ ساڵ بەندکران، «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» سزای...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد سینا محەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان

سینا محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارۆچکەی بڵوانئاوای سەر بە دێولان، بە شێوەیەکی توندوتیژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سینا محەممەدی لە شارۆچکەی بڵوانئاوا و ئەم چالاکە مەدەنییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و...

زیاتر
ئاب 7, 2024

سزای بەندکران بۆ چالاکی مەدەنیی کورد حیکمەت ئەمیری

حیکمەت ئەمیری، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی دێولان کە لە بواری ژینگەپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی گرفتە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» و «هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکان» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٣٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دوابەدوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانەوە، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارە...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە بەم دواییانە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە گشتی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران...

زیاتر