دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 24, 2024

 ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی زیندانیی سیاسیی کورد عەلی بەخشایی لە زیندانی ئێڤینی تاراندا

عەلی (دیار) بەخشایی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری دەرەگەزی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی کە سزای ٥ ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، لە مافی وەرگرتنی مۆڵەتی پشووی کاتی بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە فەرهەنگی و کرێکارە کوردەی دانیشتووی تاران لە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٧دا (٢٥ی ژانڤییەی ٢٠١٩) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ٢ی...

زیاتر
ته‌مموز 3, 2024

نادیاربوونی چارەنووسی جەسیم حاسڵی وەرزشوانی خەڵکی مەریوان

دوای تێپەڕینی حەفتەیەک لە بزربوونی جەسیم حاسڵی، وەرزشوان و ڕاهێنەری مۆی تایی خەڵکی مەریوان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٧ی ژوەن) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەریوان بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر خرابووە بەر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەوە و پاشان ئازاد کرابوو، بەڵام دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لە ماڵ دەچێتە دەرەوە و تا ئێستا...

زیاتر
حوزه‌یران 20, 2024

ئەفسانە شاهی هێشتا لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای ورمێ دەستبەسەرە

ئەفسانە شاهی، وەرزشوانی خەڵکی بۆکان کە سێ حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنی-سەربازییەدا لە ورمێ ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ١٠ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. ئەفسانە شاهی...

زیاتر

سەلمان ئولفەتی لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای کرماشاندا مانی لە خواردن گرت

سەلمان ئولفەتی، مامۆستای خانەنشین و چالاکی مەدەنیی خەڵکی گیەڵان کە لە ١٤ ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە، لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە کرماشاندا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هاوکات کاناڵی تێلێگرامیی «خرداندیشان زاگرس» که سەلمان ئولفەتی بەڕێوەبەری بووە، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە داخراوە. ئەم چالاکە مەدەنییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد، دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لەبەر بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا بە تەلەفۆن بانگ کراون بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی میاندواو...

زیاتر
نیسان 11, 2024

دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم لاوە ٢١ ساڵەیە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد و پاشان لە لایەن ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ...

زیاتر
نیسان 9, 2024

دەستبەسەرکردنی کاتیی نووسەر و وەرگێڕی کورد دوکتور لوقمان قەنبەری لە سەرپێڵی زەهاو

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور لوقمان قەنبەری و ئەم نووسەر و وەرگێڕە کوردەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە لە سەرپێڵی زەهاو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان گرتووە بە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 3, 2024

بیست و نۆ مانگ بەسەر بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ئیدریس فیقهیدا تێپەڕی

دوای تێپەڕینی ٢٩ مانگ لە بێسەروشوێنکردن (بزرکردن)ی زۆرەملێی ئیدریس فیقهی (فەقیهی)، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، نیگەرانییەکان لە ئاست بارودۆخ و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییەدا پەرەی سەندووە. فاتمە مەقسوودی، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە پەیامێکدا دەڵێت کە دامودەزگا ئەمنییەکان بە درێژایی ئەم ماوەیە لەسەر چارەنووسی منداڵەکەی هیچ وەڵامێکی ڕوونیان پێ نەداونەتەوە و چەندەها جار لە لایەن ئەو دەزگایانەوە بێڕێزی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 11, 2023

سەیاد دەروێشی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ورمێ دەستبەسەر کرا

سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەیاد دەروێشی، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە شەقامێکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لەم شارەدا. دەوترێت لە...

زیاتر