دەستبەسەرکرانی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد ئارشیڤ - KHRN
دوای تێپه‌ڕینی مانگێك بەسەر‌ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورددا، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لانیكه‌م ٢٥ كه‌س درێژ كرایه‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك له‌ده‌ستپێکردنی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی كورد، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، باس له درێژکردنەوەی بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م كه‌سانه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دادگاكانی مه‌هاباد، ڕه‌به‌ت، سنه و مه‌ریوانه‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لانیكه‌م ٢٥ كه‌س له‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان كه‌ئێستا له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌پادگانی ئه‌لمێهدیی ورمێ، شه‌هرامفه‌ڕی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای سنه‌و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی سنه‌و مه‌ریوان ڕاگیراون،...
زیاترمههاباد؛ دوو هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان و چالاكانی كورد، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناوه‌كانی سیاوه‌ش عه‌ینی و شه‌هاب ئه‌حمه‌دی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رو ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان(٢ی فێبریه) هێزه ئه‌منییه‌كان لاوێكی مه‌هابادییان به ناوی شه‌هاب ئه‌حمه‌دی به بێ نیشاندانی حوكمی دادوه‌ریی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌یش ١٢ی ڕێبه‌ندان(٣١ی...
زیاتر