دەستبەسەرکردنی نووسەری کورد ئارشیڤ - KHRN
بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی نووسەر و توێژەری کورد مستەفا ئیلخانیزادە
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕێبەندان(٢٦ی ژانویە)، مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و بەرپرسی ناوەندی کولتووری و فێرکاریی ”ئەدەب”ی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێ هاوکات هەم ئەو ناوەندە و هەم ماڵی ئەم نووسەرە کوردە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێنراوە و دەستیان بەسەر هەندێ کەلوپەلی شەخسیی وەک مۆبایل، کۆمپیتەر و... دا گرتووە.
زیاترئاکۆ جەلیلیان، نووسەری کورد لە کرماشان دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی ڕابردوو ٢٤ی سەرماوەز / ١٢.١٥، هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "عەباس جەلیلیان" ناسراو بە "ئاکۆ"، نووسەری کورد و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەرداگرتنی هەندێک کەلوپەلی، دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو سێ چالاکوانی کولتوریی کورد بەناوەکانی سۆهراب مورادی، داریوش مورادی و ئەحمەد بەساتی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شابادەوە دەستبەسەرکرابوون. ئاکۆ جەلیلیان، نووسەر و توێژەری کوردی خەڵکی شابادە...
زیاتر