دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی کورد ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی مەسعوود میرایی، ئیبراهیم میرایی، هۆزان باباکەرەمی و یاسر نووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و جوانڕۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی سنە بۆ کرماشان‌دا بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی چالاکێکی مەدەنییان بە ناوی مەسعوود...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شنۆ بەردەوامە
لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا، ڕۆژی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی واحێد شێخ‌محەممەدی و فەردین بایەزیدی دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی واحێد شێخمحەممەدیی دانیشتووی گوندی "عەلیئاوا"ی شنۆ و وێڕای دەستبەسەرکردنی ناوبراو، ماڵەکەشیان پشکنیوە. هاوکات فەردین بایەزیدیی خەڵکی شنۆ...
زیاتربەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییە بۆ ٧٦ کەس
ساکار عەینی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار لە میانەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورددا لە تاران دەستبەسەر کرابوو، گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ. هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فەیسەڵ عەلیئابادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «شاوانە»ی شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. بەم پێیە ژمارەی هاووڵاتییان و چالاکوانانی دەستبەسەرکراوی کورد لە ڕەوتی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکاندا بەرز بۆتەوە بۆ ٧٦ کەس. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...
زیاترشنۆ؛ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م حه‌وت هاووڵاتی كورد له شاری شنۆی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان( ٣٠ی ژانویه) شه‌فێع شێخه، خه‌ڵكی گوندی “کانی گوڵ” ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ١٠ی ڕێبه‌ندان(٢٩ی ژانویه)، جه‌مال نه‌هاڵی، لوقمان تاهێری، شۆڕش به‌رهه‌م و غه‌فوور ئیسپه‌ندار به شێوه‌ی هاووكات له...
زیاتردهستبهسهر كردنی حه‌وت هاووڵاتی كورد له بۆكان و پیرانشار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیان و چالاكوانانی كورد، كه له ڕۆژی ٢٠ی به‌فرانباره‌وه(٩ی ژانویه) ده‌ستیپێكردوه، ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م حه‌وت هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی پیرانشار و بۆكان له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی به‌فرانبار(١٩ی ژانویه)، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی سر به ئیداره‌ی ئیتلاعات كه‌ریم خه‌لیفانی و حیسامه‌دین خزری...
زیاتر