دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکوانانی کورد ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حسەین ئەحمەدی لە شوێنی کارەکەی لە «میرئاوا»ی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەنها لە دوو حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی...
زیاتربەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد بە هۆی بەڕێوەبردن و بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆزدا
لە درێژەی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورددا بە بیانووی بەڕێوەبردن و بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆز لە شار و گوندە جیاوازەکانی کوردستاندا، لەم دوو ڕۆژەی دواییدا لانیکەم ١٥ هاووڵاتی، چالاکوان و هونەرمەندی کورد لە شاری سنە با‌نگهێشت کراون بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە قەرارگای «شەهرامفەڕ»ی ئەم شارە و لێپرسینەوەیان لێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە نێو ئەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی ٨ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانەوە لانیکەم ٨ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی زەمانە زیویە، میقداد حەسەننژاد، شەعبان محەممەدی، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، موراد مامەڕەش، ئەیوب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار، عەلی عومەرپوور و فەریاد شیلان لە شارەکانی سەقز، مەریوان و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هێزە ئەمنییەکان لە ژمارەیەک لەم دەستبەسەرکردنانەدا پەنایان بردۆتە بەر توندوتیژی و لێدان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردن و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا؛ دەستبەسەرکردنی هاوکاتی ١٩ کەس لە بانە و سەقز
لە چەند حەفتەی رابردوودا و دوابەدوای گۆڕانکارییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستاندا، شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردن، بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئەم پاڕەزگایەدا دەستی پێ کردووە. سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی بانە، سەقز، سنە، مەریوان، دێولان و کامێران باس لە بانگهێشتکردنی تەلەفۆنیی دەیان چالاکوان و زیندانیی سیاسیی پێشوو لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارانەوە دەکەن....
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
لە ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژەوە دیسانەوە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان و چالاکانی کورد لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد و شنۆ دەستی پێ کردووە و لەم ماوەیەدا لانیکەم ٢٤ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی سۆران دوورباش، ئاکۆ دوورباش و دارا سڵێمانپوور لە مەهاباد و...
زیاترلە مەهاباد لانیکەم چوار هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کران
ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی کاوە سڵێمانپوور، هێمن قەرەداغی، ئەحەد سۆنە و ڕزگار عەینالوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەری دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی گەلاوێژ هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «ئەگریقاش»ی مەهاباد بەبێ هەبوونی دەستووری دادگا، ٣ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی هێمن قەرەداغی، ئەحەد سۆنە و ڕزگار عەینالوو...
زیاترسنه؛ پێنج چالاكی مه‌ده‌نی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە دەستبەسەرکران
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان (١٩ی مه‌ی)، هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكات پێنج چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی ڕه‌زا ڕه‌زایی، موحسین حوسێن په‌ناهی، كه‌یوان ئیلیاسی. مورته‌زا محه‌ممه‌دی و قانێع خاترییان له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه. هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن وچاره‌نووسی ئه‌م كه‌سانه هێشتا نادیاره. (وێنه: موحسین حوسێن په‌ناهی)
زیاتردوایین بارودۆخی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دواییانه؛ نه‌بوونی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی ٥٣ چالاكی كورد
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چوار چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی كاروان مینوویی، دانا سه‌مه‌دی، زانیار موعته‌مێدی و سیروان كه‌ریمزاده دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێدارەی ئیتلاعاتی شاری سنه، به دانانی بارمته ئازاد كراون. ڕۆژی ٢٩ی به‌فرانبار (٩ی ژانویه) و دوابەدوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوووڵاتیان و چالاكانی كورد، تا هه‌نووكه زیاتر له‌١٠٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. لێكۆڵینه‌وه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی...
زیاتردهستبهسهر كردنی سێ هاووڵاتی له شنۆ و سنه؛ ٨٠ چالاكوانیی كورد له كه‌متر له مانگێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون
لە درێژەی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتیان و چالاكوانانی كورد كه له ٢٠ی به‌فرانباره‌وه (٩ی ژانویه)، له لایه‌ن دو ڕێكخراوی ئه‌منیته‌تی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپا و ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستی پێ كردوه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی تر له هاووڵاتیانی كورد با‌نگهێشت یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. سه‌رچاوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له شاره‌كانی مه‌هاباد، بۆكان. شنۆ، مه‌ریوان، سنه و كرماشان باسیان له بانگهێشتكردنی لانیكه‌م ده چالاكوانی كورد له...
زیاتر