دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە بۆکان
هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری بۆکان هێرشیان کردە سەر ماڵی عەبدوڵڵا قولیزادە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، خۆی و هێمن قولیزادەی کوڕیان بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، نیوەڕۆی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٣٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ مۆڵەتی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی عەبدوڵڵا قولیزادە لە شاری بۆکان و دوای پشکنینی ماڵەکە...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز و دیواندەرە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەمیر محەممەدخانی و بێهزاد دادخا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمیر محەممەدخانی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی دیواندەرە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٧ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی هیوا بەهین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
هیوا بەهین، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی بۆکان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لە شاری ورمێ. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی سەیران خەسرەوی، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراو لە سنە
دوای تێپەڕینی ٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی سەیران خەسرەوی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەیران خەسرەوی لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر...
زیاترچوار هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا هێشتا هەر دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە
دوای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی سینا ئەسەدی حەکیم، حەمید ساڵحینژاد، محەممەد کەریمی و جەعفەر ئەردەڵان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران گوزاراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا لە مافی دیدار و پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەشن. بەرەبەیانی ڕۆژی...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە مەهاباد
دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی هاوڕێ قوە و عەبدوڵلا هووشمەند، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. پێشتر ماڵپەڕە دەوڵەتییەکانی ئێران گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبیلێکیان بڵاو کردبووەوە و بەبێ ئاماژەدان بە ناوی ئەم دوو هاووڵاتییە ڕایانگەیاندبوو کە لە چالاکییەکی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداراندا، ئەندامێکی پژاک کوژراوە و دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کراون. تۆڕی...
زیاتردەستبەسەرکردنی توندوتیژی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سەوڵاوا
هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی «دێوەزناو»ی سەوڵاوا و بە شێوەیەکی توندوتیژ چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی سینا ئەسەدی حەکیم، حەمید ساڵحینژاد، محەممەد کەریمی و جەعفەر ئەردەڵان دەستبەسەر کردووە کە یەکیان منداڵە. هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەم گوندە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٥ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بە دەیان ئەندامی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کوردی یارسان
دوای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی یارسانی خەڵکی کرماشان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گەڕەکی کەڕناچیی کرماشان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەکەی بۆ دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان، تا...
زیاتردرێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی چالاکی مەدەنیی کورد فەردین شێخولئیسلامی
بڕیاری دەستبەسەربوونی فەردین (ئاکۆ) شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە کە ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، فەردین شێخولئیسلامی لەگەڵ فەریبا مورادیانی هاوسەریدا ڕۆژی ١١ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ...
زیاتر