دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد ئارشیڤ - Page 2 of 11 - KHRN
درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی چالاکی مەدەنیی کورد فەردین شێخولئیسلامی
بڕیاری دەستبەسەربوونی فەردین (ئاکۆ) شێخولئیسلامی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە کە ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کرایەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، فەردین شێخولئیسلامی لەگەڵ فەریبا مورادیانی هاوسەریدا ڕۆژی ١١ی ڕەزبەر (٢ی ئۆکتۆبەر) بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی چالاکی ژینگەپارێز پشکۆ ڕۆحی دوای دەستبەسەرکران لە مەریوان
پشکۆ (عەلی) ڕۆحی، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ڕۆژی شەممە ٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە کە لە ڕێی تەلەفۆنەوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگهێشت کرابوو،...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد حەمید چەپاتی لە لایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە لە ورمێ
حەمید چەپاتی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ورمێ، دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە لە شاری ورمێ و بەبێ مۆڵەتی یاسایی ماڵەکەیان پشکنیوە. حەمید چەپاتی لە کاتی پشکنینەکەدا لە ماڵەوە نەبووە و هەر...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی خەبات ئێراندۆست، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان
دوای تێپەڕینی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی خەبات ئێراندۆست، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە لە شاری بۆکان و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی خەبات ئێراندۆست، دامودەزگا...
زیاتربڕیاری دەستبەسەربوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار درێژ کرایەوە
بڕیاری دەستبەسەربوونی سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ، هاووڵاتیانی خەڵکی گوندی «خورەنج»ی پیرانشار کە لە دۆخێکی هەڵواسراو و لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراون، جارێکی تر بۆ ماوەی مانگێک درێژ کرایەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ بە ڕیز لە ڕۆژانی ١٧ی گوڵان و ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵدا (٦ی مەی و ٢٢ی مەیی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران...
زیاترئەمیرحسەین حەقجوویان، لە ئەندامانی بنەماڵەی ڕەزا ڕەسایی، لە سەحنە دەستبەسەر کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) ئەمیرحسەین حەقجوویان، کوڕەخاڵ و هاوڕێی نزیکی ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە گەلاوێژی ئەمساڵ (ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە کوشتن»ی کاربەدەستێکی ئەمنی لە سێدارە درا، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنیی کورد سینا محەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان
سینا محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شارۆچکەی بڵوانئاوای سەر بە دێولان، بە شێوەیەکی توندوتیژ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سینا محەممەدی لە شارۆچکەی بڵوانئاوا و ئەم چالاکە مەدەنییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و...
زیاتردەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانی کورد فەردین مستەفایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز
فەردین مستەفایی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی «سەقز ڕووداو» و ئەندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) ئەم ڕۆژنامەوانە لە کافتریایەکی شاری سەقزدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە و دیواندەرە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئارام سادقی و ئارمان نەوشادی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) ئارمان نەوشادی، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. هەروەها ئارمان سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانان...
زیاتر