زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئارشیڤ - KHRN
ڕەزا ڕەسایی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە و مافی دوادیدار لە سێدارە درا
ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان لە سێدارە درا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ (٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) ڕەزا ڕەسایی کە لە بەندی ڕاوێژکاریی ٧ی زیندانی...
زیاترخەلیل جەمالی، بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە کرماشان لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی خەلیل جەمالی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو. بەم پێیە، بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ٢ بەندکراو لە زیندانی...
زیاترلە کرماشان دانیال کازمینژاد لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی دانیال کازمینژاد، بەندکراوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی شابادی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی بەسیجییەک سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەیدا لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ٣٠ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «لوڕ»ی شاباد لە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی خەسرەو باباوەلدینی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٦٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «سەرماج حسەینخانی»ی سەر بە شاری هەرسینی کرماشان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەبیب دەروێشی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، حەبیب دەروێشی، ٤٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی کرماشان، چەند ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار (١١ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی مەیسەم حەبیبی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە نزیکەی ٧ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو. مەیسەم حەبیبی، ٣٧ ساڵان...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەز (١٣ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی عوبەید مەحموودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی دیزڵئاوای کرماشان کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە سێدارە درا. عوبەید مەحموودی، باوکی منداڵێک و...
زیاتر