زیندانی دیزڵئاوای کرماشان ئارشیڤ - KHRN
لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی بەختیار چراغی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە لە پووشپەڕی ١٣٩٠دا (جولای ٢٠١١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی حاجی عەبدوڵڵا وەیسی، زێڕنگەر و لە خێرخوازانی شاری جوانڕۆ، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی...
زیاترلە کرماشان دوو زیندانی لە سێدارە دران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەعید نەجەفی و برزوو چەقازەردی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) سزای لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) جێبەجێ کراوە. دوای جێبەجێکردنی سزاکە،...
زیاتربەردەوامێتیی دەستبەسەربوون و نادیاربوونی چارەنووسی خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی دوو مانگ و نیو بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆدا بە ناوی خالید مەحموودی، ناوبراو هێشتا هەر بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندایە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی دیدارێکی حوزووری کورت لەگەڵ دایکیدا بکات. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٩ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە...
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرهاد (فەراح) کەریمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، جێبەجێ کراوە. ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «کۆمۆرە»ی پاوە، ساڵی ١٣٩٨ (٢٠١٩) بە تۆمەتی «کوشتن»ی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «نۆریاو»ی پاوە دەستبەسەر کرابوو.
زیاترلە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٨ی گەلاوێژ (٣٠ی جولای) حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەیوب میرزایی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییە نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو ٢٩ ساڵان و خەڵکی گوندی «سەراو»ی ناوچەی سەرفیرووزئاوای کرماشان بوو.
زیاترلە کرماشان زیندانییەکی مەحکووم بە قەساس لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندان حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی موسەیب فەرەجی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی ئێعدام (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە. موسەیب فەرەجی ٣٤ ساڵان و خەڵکی گوندی «چەقاکەبوود»ی شەهابات، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کرابوو. برایەکی تریشی بە ناوی حەیدەر فەرەجی لە نزیکەی ١٠...
زیاترلە کرماشان کامران تەکووک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کامران تەکووک، شاعیر و چالاکی مەدەنی، دوای ٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ئەم شاعیر و چالاکە مەدەنییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباردا دوای بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان، دەستبەسەر کرابوو و گواسترابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە...
زیاتر