زیندانی قزلحەساری کەرەج ئارشیڤ - KHRN
ئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە سێدارە درا
بەرەەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی سەرماوەز سەرماوەز (٢٩ی نۆڤامبەر) ئەیوب کەریمی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم زیندانییە مەزهەبییە ڕۆژی ٣٠ی گەڵاڕێزان (٢١ی نۆڤامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی ئەم زیندانە کرابوو. ئەیوب کەریمی لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی کوردی تردا بە ناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خەسرەو بەشارەت، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی و قاسم ئابستە لە...
زیاترلە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەەبەیانی ڕۆژی ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی، موحسین ئەمرایی و شەهرام محەممەدبەیگی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی و موحسین ئەمرایی کە...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەد ئەندیشکۆ و موسلیم جەمشیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە...
زیاترگواستنەوەی دوو بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوو بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام کە ناسنامەی یەکێکیان باقر محەممەدی ڕاگەیەنراوە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە باقر محەممەدی، زیندانیی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستاندا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەکەی بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. باقر محەممەدی، ٤٠...
زیاتر