زیندانی قوروە ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 23, 2024

پەلاماردانی زیندانیی سیاسیی کورد ئازاد عەباسی لە لایەن چەندین بەندکراوی تاوانە گشتییەکانەوە لە زیندانی قوروە

ئازاد عەباسی، زیندانی سیاسیی خەڵکی دێولان کە لە ڕۆژی ١٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣وە (٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە زیندانی قوروە سزای یەک ساڵ بەندکران تێدەپەڕێنێت، کەوتووەتە بەر پەلامار و لێدانی چەندین بەندکراوی تاوانە گشتییەکان و ئەم بەندکراوانە بە «ئامێرێکی تیژ» و «تەرمۆسەی ئاوی گەرم» هێرشیان کردووەتە سەری. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بەرپرسی بەندەکە لەگەڵ چەندین...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2024

ئازاد عەباسی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بۆ جێبەجێکردنی سزا دەستبەسەر کرا

ئازاد عەباسی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی دێولان و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی قوروە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر بە شێوەی غیابی لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی دووی دێولانەوە بە تۆمەتەکانی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» سزای ٥ ساڵ بەندکران، «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» سزای...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2024

مێهدی چراغی لە قوروە لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی مێهدی چراغی، بەندکراوی خەڵکی قوروە کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ئەم شارەدا جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قوروە کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١ی گەڵاڕێزان (٢٢ی ئۆکتۆبەر) لە سێدارە دراوە. مێهدی...

زیاتر