زیندانی مەهاباد ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 6, 2025

لە مەهاباد دوو بەندکراو لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٦ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) سزای لەسێدارەدانی عەلی ئاتین و ڕەزا سەیدی، دوو بەندکراوی خەڵکی سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی «دەستدرێژیکردن بە زۆر» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دوو بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی مەهاباد کرابوون و بەرەبەیانی دووشەممە هەردووکیان...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 18, 2024

لە کەرەج و مەهاباد چوار بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی سوهراب ئەحمەدپوور، مەجید جەمشیدی، ڕەحیم بەرین و جەمال نەبووره کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و مەهاباد جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٧ی دیسامبەری ٢٠٢٤) سوهراب ئەحمەدپوور و مەجید جەمشیدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری...

زیاتر

دوو زیندانی لە خوڕەمئاوا و مەهاباد لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی مەیسەم حسەینخانی و سیروان ئەبووبەکری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا و مەهاباد جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانان (٢٨ی ئاگۆست) مەیسەم حسەینخانی، بەندکراوی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان، لە زیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوا لە سێدارە دراوە. ئەم زیندانییە نزیکەی ٣...

زیاتر
حوزه‌یران 4, 2024

گواستنەوەی کامران شێخە بۆ زیندانی مەهاباد: پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست مەترسیی لەسێدارەدانیدا

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کامران شێخە، زیندانیی مەزهەبیی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان (١ی ژوەن) بە هۆکاری نادیار لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراوی دیکەی ئەم دۆسیەیە بە ناوەکانی قاسم ئابستە، ئەیوب کەریمی، داوود عەبدوڵڵاهی، فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری و خەسرەو بەشارەت جێبەجێ کراوە. گواستنەوەی کتوپڕی ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە...

زیاتر

 لە مەهاباد دوو زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندان (٧ی مارس) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی فەخرەدین مەنگوڕنژاد و عەباس دادوەر کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی مەهاباد جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەباس دادوەر، خەڵکی مەهاباد و فەخرەدین مەنگوڕنژاد، خەڵکی شنۆ، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «کوشتنی بەئەنقەست»ی ٢ برا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 8, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی چوار چالاکی کورد لە زیندانی مەهاباد

چوار چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ئەشکان فەهیم، ڕەزا ئەندێشە، ڕزگار ڕەحیمیان و محەممەد مەریوانی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوابەدوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی مەهاباد، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چوار چالاکە کوردە ڕۆژی ٢٤ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) دوای هێرشکردنی دەیان چەکداری دەزگای...

زیاتر
كانونی دووه‌م 5, 2023

گواستنەوەی چوار هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی مەهاباد

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی جەواد ئایەتی، هێدی نازمی، پەیمان مەنسووری و فایەق حسەینپوور لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە گوازراونەتەوە بۆ زیندانی مەهاباد. ئەم چوار هاووڵاتییە لە کاتی لێپرسینەوەدا لە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ، لە لایەن لێپرسەوە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراون. دەوترێت ئەم چوار هاووڵاتییە هێشتا هەر...

زیاتر
ئاب 18, 2022

ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕێزان جاوید و بانگهێشتکردنی چەند ئەندامێکی بنەماڵە و خزمانی لە مەهاباد

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای مەهاباد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای بانگهێشتکردنی ئەندامانی بنەماڵەی «یووسف ڕەببانی»یەوە، بە کۆدی ڕێکخراوەیی ڕێزان جاوید و لە ئەندامانی سەرکردایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، بەردەوامبوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ناوبراویان لە ماڵەکەیان لە شاری مەهاباد قەدەغە کردووە. لێپرسەوە ئەمنییەکان هەروەها دایک و براکانی ڕێزان جاویدیان خستۆتە ژێر گوشارەوە تاکوو لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا بەشداری بکەن و بەرپرسایەتیی کوژرانی...

زیاتر
ته‌مموز 24, 2022

لە مەهاباد هاووڵاتییەکی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی کاوە سڵێمانپوور دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی ئیجرای ئەحکامی دادگای مەهاباد دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە. ناوبراو ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای...

زیاتر