زیندانی ناوەندیی ئیلام ئارشیڤ - KHRN
لە ئیلام چوار بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراو بە ناوەکانی فەریده جەعفەرزاده، عالیه کاوریزاده، حەسەن حەسەنبەیگی و عەبدولوەهاب باباخانیان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢ی دیسامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە...
زیاترلە کەرەج و ئیلام سێ بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی مەولوود خالیدیان، نیما مورادی و نەسروڵڵا مینەتی، سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی قوروە و ئیلام کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)یان بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام و زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) مەولوود خالیدیان، بەندکراوی خەڵکی قوروە، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاترلانیکەم پێنج زیندانی لە کەرەج و ئیلام لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵان (١٥ی مەی) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی سیرووس حەیاتبینی، محەممەدکەریم فازڵی و محەممەدڕەزا ڕەحیمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان (١٤ی مەی) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم دوو بەندکراو بە ناوەکانی فەڕوخ خانمحەممەدی و ڕەزا غوڵامحسەینی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای...
زیاترموعین سەلاوەرزیزاده، بەندکراوی تۆمەتبار بە «کوشتن»، دوای ٣٢ ساڵ بەندکران لە ئیلام لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە (١١ی مارس) موعین سەلاوەرزیزاده، ٥٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «حەفتەچشمە»ی شاری ئاودانانی ئیلام، دوای ٣٢ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لە سێدارە درا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوییەوە (١٩٩١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی براکەی خۆی دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای کەیفەریی یەکی پارێزگای ئیلامەوە...
زیاترلە ئیلام زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی موحسین مێهری کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی براکەی خۆی لە شەڕێکدا کە بە هۆی کێشەی ماڵییەوە دروست ببوو، دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان...
زیاترژمارەی زیندانیانی لەسێدارەدراوی دوێنێ لە ئیلامدا بوو بە سێ کەس
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی شەهرام محەممەدبەیگیدا لە زیندانی ناوەندیی ئیلام، سزای لەسێدارەدانی دوو زیندانیی دیکەیش بە ناوەکانی عەلیئاقا محەممەدی و ناسر مەقسوودی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، هەر لەم زیندانەدا جێبەجێ کراوە. عەلیئاقا محەممەدی، ٤٧ ساڵان و خەڵکی شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام، ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی...
زیاترلە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەەبەیانی ڕۆژی ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی، موحسین ئەمرایی و شەهرام محەممەدبەیگی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج و ئیلام جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەز (٢٨ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی و موحسین ئەمرایی کە...
زیاترئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای کورد، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا
ڕۆی ڕابردوو ١٤ی گەڵاڕێزان (٥ی نۆڤامبەر) ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای وەرزشی دواناوەندییەکانی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢٧ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئیلام کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمەکە، ئەم مامۆستایە لە ڕێگای بانگهێشتنامەی ئەلەکترۆنییەوە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە بانگهێشتی بەردەم بەشی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی...
زیاترمانگرتنی زیندانییەک لە ئیلام بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە شەوی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبەندان زیندانییەک بە ناوی شەهرام محەممەدبەیگی لە بەندی سڵامەتی زیندانی ناوەندیی ئیلام لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە بە قورسی ئەشکەنجە دراوە و گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینە. ئەم زیندانییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەشکەنجەدرانی لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ لە قەرەنتینە مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت ئەم زیندانییە ٣٥ ساڵەیەی خەڵکی ئیلام کە لە ڕێکەوتی...
زیاتر