زیندانی ناوەندیی سنە ئارشیڤ - KHRN
حەسەن ئەمینی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی...
زیاترسەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای هەشت مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر لە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢دا (٣٠ی دیسامبەری ٢٠٢٣) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران کە پێوەندیی بە دۆسیەیەکی دیکەوە بوو، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و ٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ (٢٤ی ژوەنی ٢٠٢٤) لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەو...
زیاترگواستنەوەی زیندانیی سیاسیی پێشوو فەریاد قادری بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە
فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەدا (١٠ی مارس) دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دیسان دەستبەرسەر کرابوو، بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارەدا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە گوازراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی...
زیاترسەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا
ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (جولای) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی سنەوە سزای...
زیاترلە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی محەممەدڕەزا میهرەبان کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی دوێنێ لە سێدارە دراوە. محەممەدڕەزا میهرەبان، ٣٥ ساڵان، خەڵکی شاری...
زیاترلە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٩ی سەرماوەز (٢٠ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی فەرزاد گوڵمحەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز (١٨ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە. ئەم بەندکراوە پێشتریش...
زیاترلە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی داوود خادم کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دیسامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە درا. داوود...
زیاتر