زیندانی ناوەندیی هەمەدان ئارشیڤ - KHRN
لە هەمەدان و کەرەج دوو بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی مەیسەم نووری و موسلیم جەعفەری، دوو بەندکراوی خەڵکی قوروە و نوورئابادی لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان و قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی ١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٢١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) سزای لەسێدارەدانی مەیسەم نووری لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە نزیکەی...
زیاترئەمیرحسەین ڕوستەمیی پاتاقی، بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ، لە هەمەدان لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی ئەمیرحسەین ڕوستەمیی پاتاقی، بەندکراوی لاوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پاتاق»ی سەرپێڵ زەهاو، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو. ئەم بەندکراوە...
زیاترئەشکان یاری، بەندکراوی خەڵکی کرماشان، لە هەمەدان لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی ئەشکان یاری، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشەبەرکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە زیندانی...
زیاترلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی بەفرانبار (١٧ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی جەلیل سلێمانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی هەمەدان کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە...
زیاترلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار (١٤ی ژانڤییە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی هەمەدان کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی...
زیاترلە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١٠ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەفشین ڕەحیمیهیدایەت کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ بەندکراوێکی تر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، لەسەر ناسنامە و چارەنووسی ئەو بەندکراوەی تر...
زیاترلە هەمەدان دوو زیندانی لە سێدارە دران
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی دو بەندکراو بە ناوەکانی ئەحەد هاشمی و مەنووچێهر خەزایی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. مەنووچێهر خەزایی خەڵکی کەنگاوەر و لە ئەندامانی پۆلیسی ئینتیزامی و ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، پێشتر لە دوو...
زیاترلە هەمەدان لانیکەم زیندانییەک لە سێدارە درا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم زیندانییەک بە ناوی ئەحەد هاشمی، خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کراوە. ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ (٧ی ئاگۆست) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو. ئەحەد هاشمی نزیکەی...
زیاتر