زیندانی ناوەندیی ورمێ ئارشیڤ - KHRN

ئایار 23, 2024

زیندانیانی بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ بەرپرسان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ: بە هانامانەوە بێن!

ژمارەیەک لە زیندانیانی بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ کە لە دۆخی دژواری ئەم بەندانەدا ڕاگیراون، لە دووتوێی نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوەی زیندانەکانی ئێران و دامەزراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ، باسیان لەوە کردووە کە هەندێ لە زیندانییەکان لەژێر گوشاری دۆخی دژواری ئەم دوو بەندەدا هەوڵی خۆکوشتنیان داوە. بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە تەنیشت ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانەدان. ئەم بەندانە دوو ژووری بچووکی...

زیاتر

لە ورمێ سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان (٩ی مەی) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حەسەنزادە، حەسەن چووپانی و حەسەن عەرەبی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی مەی) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ...

زیاتر

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەسەن موحەڕەڕ کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان (٦ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە دراوە. حەسەن موحەڕەڕ، خەڵکی...

زیاتر

 دۆخی ناجێگیری کەیوان ڕەشۆزادە لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتندا / پەیامێک لە لایەن دایکیەوە

دۆخی تەندروستیی کەیوان ڕەشۆزادە کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە، بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر. نازدار ڕوودساز، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی تەندروستیی کوڕەکەی، ڕایگەیاندووە کە کەیوان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە کەلەبچە و پێبەندەوە لە لایەن هێزەکانی گاردی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە. کەیوان ڕەشۆزادە ڕۆژی شەممە ٨ی گوڵان (٢٧ی ئاوریل) لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتندا...

زیاتر

حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی کەیوان ڕەشۆزادە لە ژووری تاکەکەسیدا / بێبەشکران لە خزمەتگوزاریی پزیشکی دوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە

کەیوان ڕەشۆزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە حەوتەم ڕۆژی مانگرتندایە، تا ئێستایش لە وەرگرتنی خزمەتگوزاری و چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ئەشکەنجە دراوە و ئێستە بریندارە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کەیوان ڕەشۆزادە سەرباری شینبوونەوە و دروستبوونی ئیلتیهاب لە جەستەیدا بە هۆی ئەشکەنجەکانەوە، بە...

زیاتر
نیسان 17, 2024

هێرشکردنی هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بۆ سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی / دوو بەندکراو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) پاسەوانەکان و هێزەکانی گاردی زیندانی ورمێ بە فەرمانی پەیمان خانزادەی سەرۆکی زیندانەکە هێرشیان کردە سەر بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی و دوای شێواندن و تێکدانی کەلوپەلی بەندکراوان، پەلاماری هەردوو زیندانیی سیاسیی کورد کەیوان ڕەشۆزادە و کامران قاسمییان دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) نزیک بە ١٠ پاسەوان و...

زیاتر

بەردەوامبوونی مانگرتنی دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کورد لە زیندانی ورمێدا

ئەردەوان تەهووریان و ئارش قولیزادە، دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کوردی زیندانی ناوەندیی ورمێ، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بێبەشکراندا لە مۆڵەتی پشووی کاتی و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی، مانیان لە خواردن گرتووە. دەوترێت ئارش قولیزادە لە سی و سێهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی لە ژووری تاکەکەسیی زینداندا، لە دۆخێکی تەندروستیی خراپ و ناجێگیردایە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئارش قولیزادە، زیندانیی مەزهەبیی...

زیاتر