زیندانی ناوەندیی کرمان ئارشیڤ - KHRN

یادگار ڕەحیمنژاد، بەندکراوی خەڵکی بانە، لە کرمان لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی یادگار ڕەحیمنژاد، بەندکراوی خەڵکی بانە کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥)  لەگەڵ بەندکراوێکی بەلووچدا بە ناوی ئەبووبەکر شەهبەخش لە...

زیاتر

لە کرمان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو بە ناوی جەمال مەردانی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل)...

زیاتر