زیندانی نەغەدە ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 17, 2023

لە نەغەدە زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی پووشپەڕ (١٧ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی سەنگەر خزری کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی نەغەدە جێبەجێ کراوە. سەنگەر خزری، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی شاری نەڵاسی شاری سەردەشت، نزیکەی ٢ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو. ئەم زیندانییە...

زیاتر

هاووڵاتییەک لە شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سینا مینایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سوجە»ی شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵدا (٣١ی جولای ٢٠٢٢) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی ڕەزایی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 31, 2021

قەدەغەکردنی دیداری زیندانییان بە دەستووری سەرۆکی تازەی زیندانی نەغەدە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دەستووری حەبیب محەممەدی، سەرۆکی تازەی زیندانی نەغەدە، هۆڵی دیداری زیندانییان داخراوە و کراوەتە شوێنی پشوودانی هێزەکانی گاردی زیندان و زیندانییان لە مافی دیداری کابینی و حوزووری بێبەش کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانبار، ناوبراو لە دووهەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆکی نوێی زیندانی نەغەدە، دەستووری داوە هۆڵی دیدارەکان و هەروەها ژووری «دیداری شەرعی» کە لەسەر...

زیاتر
ئه‌یلول 29, 2020

نه‌غه‌ده‌؛ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ زیندان

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌حمه‌د سه‌بری، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی پسوه‌ی پیرانشار، دوای ٣ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده‌ كرا.ئه‌م هاووڵاتییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١ی پووشپه‌ڕدا به ‌ده‌ستی هێزه‌كانی دەزگا ئیتلاعاتی سپا له‌ په‌سوه‌ی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م دەزگا ئه‌منییه‌ له‌ ورمێ كرابوو. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا ته‌نها یه‌ك جار...

زیاتر