سارینا ساعیدی ئارشیڤ - KHRN

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی بنەماڵەی دادخوازان؛ ئومید نیازی، موعید ساعیدی و ڕێزان ساعیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە و دێولان دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازاندا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) ڕێزان ساعیدی و موعید ساعیدی، پوور و برای سارینا ساعیدی و ئومید نیازی، برای موحسین نیازی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی سنە و دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە نیوەڕۆی ٢٣ی خەرمانان (١٤ی سێپتامبەر) هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی گۆڕستانی بەهەشت...

زیاتر
ته‌مموز 4, 2023

هاشم ساعیدی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

هاشم ساعیدی، باوکی سارینا ساعیدی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە سنە، لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکانەوە سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکان بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» سزای ٦ مانگ و نیو بەندکران و ٤٠ قامچیی بەسەر ئەم هاووڵاتییەدا سەپاندووە. ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی...

زیاتر