ساسان چەمەنئارا ئارشیڤ - KHRN
حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا لە دادگای تاراندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی هونەرمەندی کورد ساسان چەمەنئارا کە پێشتر لە لایەن لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە دەر کرابوو، لە لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی تاراندا وەک خۆی پەسەند کراوەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) لقی یەکەمی ئیجرای ئەحکامی کەیفەریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ناوچەی ٢٣ی تاران دوای پەسەندکرانی حوکمەکە لە دادگای...
زیاترئازادکردنی کاتیی بێهرووز چەمەنئارا و بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی ساسان چەمەنئارا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوکتور بێهرووز چەمەنئارا، سەرۆکی پێشووی توێژینگەی کوردستانناسی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان، نیوەڕۆی یەکشەممە ١٣ی سەرماوەز (٤ی دێسامبر) دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەم مامۆستایەی زانکۆی خەڵکی ئیلام لە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزدا (٢٥ی نۆڤامبر) لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕفێنرا...
زیاتر