سالار ساڵحی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 18, 2021

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی ژینگەپارێز لە پیرانشار / دوو ژینگەپارێزی تر لە سنە هێشتا دەستبەسەرن

ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەڵاڕێزان، دوو چالاکی ژینگەپارێزی پیرانشار بە ناوەکانی جەهانگیر ساغەرنیا و خەبات خەتیاڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. هەروەها دوو ژینگەپارێزی تر بە ناوەکانی سالار ساڵحی و نەوید کۆنەپۆشی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدان و مۆڵەتی دیدار و دیاریکردنی پارێزەریان پێ نەدراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەڵاڕێزان، جەهانگیر ساغەرنیا، ئەندامی ئەنجومەنی پشتیوانانی ژینگەی پیرانشار، لە...

زیاتر
ئه‌یلول 29, 2021

دوو چالاكی ژینگه‌ پارێز له‌ شاره‌كانی سنه‌ و بانه‌ به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاكیی ژینگه‌ پارێزی كورد به‌ ناوه‌كانی سه‌لاح حوسێن په‌نا‌ و سالار ساڵحی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.  به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٣١ی خه‌رمانان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ل یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری بانه‌ چالاكێكی ژینگه‌ پارێزییان به‌ ناوی سه‌لاح حوسێن په‌نا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، دوای پشكنینی...

زیاتر