سامان یاسین ئارشیڤ - KHRN
سامان یاسین دوای دوو ساڵ مۆڵەتی پشووی دەرمانیی وەرگرت
سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای دوو ساڵ بەندکران بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی دەرمانیی پێ درا و لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سامان یاسین بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتردەرکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکران لە مەنفادا بۆ هونەرمەندی کورد سامان یاسین
دوای تێپەڕینی ساڵێک و حەوت مانگ لە دەستبەسەرکردنی سامان یاسین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تاراندا دەستبەسەر کرا، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شەهربابەکی پارێزگای کرمانی بەسەردا سەپاند. ئەم هونەرمەندە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو بەڵام دیوانی باڵای ئێران لەبەر ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ...
زیاتر