ساکار عەینی ئارشیڤ - KHRN
سێ چالاکوانی کورد لە ورمێ ساڵێکە کە هێشتا دەستبەسەرن
دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر دەستبەسەربوونی فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هووشەنگیدا، دۆسیەی ئەم سێ چالاکە کوردە نێردراوەتە بەردەم لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد غوڵامی، بەڵام سەرەڕای ناڕەزایی بنەماڵەکانیان لە بەرانبەر یەکلایینەکردنەوە دۆسیەی منداڵەکانیاندا، دادگا ئامادە نییە لە دۆسیەکەیان بکۆڵێتەوە و ئەنجامێک بەدەستەوە بدات. ناوبراوان تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە هەر لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان. فارووق سامانی، برای فەرزاد...
زیاترورمێ؛ چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد ساکار عەینی تووشی کۆرۆنا بووە
چالاکوانی مەدەنیی کورد ساکار عەینی کە دوای نزیکەی ٥ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەرداندا گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ئەم شارە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان تێستی کۆرۆنای لێ گیراوە و دەر کەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بووە، هەر بۆیە براوەتە قەرەنتینەیەکی تایبەت لە بەندی ئەمنی زیندانەکەدا. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە دەستبەسەرکراوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ساکار...
زیاترورمێ؛ سێ چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ زیندان گواسترانەوە
سێ چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ڤیان محەممەدی، فەرزاد سامانی و ساکار عەینی لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوە گواسترانەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. هاوکات هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی محەممەد هوشەنگی، چالاکوانی کورد کە لەگەڵ ئەم کەسانە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپا بووە، لە بەردەستدا نییە. فارووق سامانی، برای فەرزاد سامانی، لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو ١١ی...
زیاترورمێ؛ بۆ شەشەمین جار بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی چالاکانی کورد درێژ کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، لقی سێهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتیی چوار چالاکوانی کوردی بە ناوەکانی ڤیان محەممەدی، فەرزاد سامانی، ساکار عەینی و محەممەد هوشەنگی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژ کردەوە، ئەم کەسانە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە تاران دەستبەسەر کرابوون. بڕیاری دەستبەسەربوونی ویان محەممەدی بۆ یەکەم جار و بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەو سێ چالاکەکەی تر...
زیاتربڕیاری دهستبهسهربوونی فهرزاد سامانی و ساكار عهینی بۆ جاری سێههم درێژ كرایهوه
به پێی زانیارییهكانی تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان بڕیاری دهستبهسهر بوونی كاتی فهرزاد سامانی و ساكار عهینی، دوو چالاكی كوردی خهڵكی مههاباد كه له ڕێكهوتی ٢٠ی بهفرانباری (٩ی ژانویه) ئهمساڵدا هاوكات له گهڵ شهپۆلی بهربڵاوی دهستبهسهركردنی چالاكانی كورد له تاران دهستبهسهركرابوون، بۆ سێههمین جار درێژ كراوهتهوه. سهرچاوهیهكی ئاگادار له مههاباد له وتووێژێكدا له گهڵ تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان لهم بارهوه وتی:" ئهمڕۆ شهممه ٢٣ی ڕهشهممه (١٣ی...
زیاتر