ساڵح نیکبەخت ئارشیڤ - KHRN
هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی
ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...
زیاتربەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی
ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٧ی خەرمانان (٢٩ی ئاگۆست) یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت» لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە چوو. بەڵام لەبەر درێژبوونەوەی ماوەی دادگاکە و بۆچوونی دادوەر لەمەڕ زەروورەتی ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات لە دادگادا و لەبەرچاوگرتنی ئیدیعاکانی ئەم دەزگا ئەمنییە، درێژەی دادگاکە دوا خرا بۆ کۆبوونەوەیەکی تر. بەپێی...
زیاتردیاریکردنی کاتی نوێ بۆ دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی
کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، کە بڕیار بوو ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) بەڕێوە بچێت و بە هۆی کێشەی ئیدارییەوە دوا خرابوو، لە ڕێکەوتی ٧ی خەرماناندا (٢٩ی ئاگۆست) لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەمووزاد بەڕێوە دەچێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «بەڕێز نیکبەخت لەسەر داوا و شکاتی...
زیاترکۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، سبەینێ بەڕێوە دەچێت
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سبەینێ سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ (١ی ئاگوست) کۆبوونەوەی دادگای ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بەڕێوە دەچێت. تۆمەتی ئەم پارێزەرە یاساییە «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای تانەدانەوە لە بۆچوونی پزیشکیی داد سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی لە وتووێژ لەگەڵ میدیا بیانییەکان و ڕۆژنامەی ئێعتیماددا ڕاگەیەنراوە. پارێزەری...
زیاترتێکدانی مەزاری ژینا ئەمینی لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە
ڕۆژی ڕابردوو ٣١ی گوڵان (٢١ی مەی) کەسانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر مەزاری ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز و جامی سەر بەردەکەیان شکاندووە. هەروەها لە چەند حەفتەی ڕابردوودا دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز بە هەڕەشە و گوشار ڕێگرییان کردووە لە دروستکردنی کەپر بەسەر مەزارەکەی ژینا ئەمینییەوە. ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە دووتوێی بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: «بە داخەوە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە کەسانێکی سووک و بێشەرم کە لە...
زیاتربانگهێشتکردن و دۆسیەسازی بۆ پارێزەری یاسایی ساڵح نیکبەخت
ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١١ی مارس) ساڵح نیکبەخت، پارێزەری دۆسیەی ژینا ئەمینی، بانگهێشتی بەردەم لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕش (موقەدەس) لە تاران کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکوومەت»ی ڕووبەڕوو کراوەتەوە و پێی ڕاگەیەنراوە. ئەم پارێزەرە یاساییە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی و بە کەفالەت ئازاد کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «ئەم پارێزەرە یاساییە...
زیاتر