سایین قه‌ڵا ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 10, 2024

سلێمان قارەمانی، زیندانیی خەڵکی سایین قەڵا، لە میاندواو لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) سزای لەسێدارەدانی سلێمان قارەمانی، بەندکراوی خەڵکی سایین قەڵا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە لەگەڵ زیندانییەکی دیکەدا بە ناوی فەیزوڵڵا حسەینپوور بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هەردووکیان...

زیاتر
ئه‌یلول 9, 2024

فەیزوڵڵا حسەینپوور، زیندانیی خەڵکی سایین قەڵا، لە میاندواو لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی فەیزوڵڵا حسەینپوور، زیندانیی خەڵکی سایین قەڵا کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی میاندواو جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی خەرمانان (٨ی سێپتامبەر) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لە سێدارە دراوە. ئەم بەندکراوە چەند ساڵ...

زیاتر
ته‌مموز 19, 2019

حەوت هاوڵاتی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنی هاوڵاتییان و چالاکانی کورد، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا حەوت هاوڵاتی تری کورد لە شارەکانی ورمێ، سایین قه‌ڵا، تیکاب، مهاباد و سنە دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستی تۆڕی مای مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕێکەوتی ۱۵ی مانگی پووشپەڕ ( 2019-07-06 )  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە "رەمەزان سوڵتانی"یان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەە کرد و پاشان بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئەو دامەزراوە...

زیاتر