سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست ئارشیڤ - KHRN
نامەی سەرئاوەڵای سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ
هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان و مێهدی شاهیوەند، سێ بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە کە لە خەرمانانی ١٣٩٦ـەوە (سێپتامبەری ٢٠١٦) لە زیندانی ناوەندیی ورمێدان، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر مەترسیی خێرای جێبەجێکردنی سزاکەی خۆیان هۆشدارییان داوە. ئەم بەندکراوانە لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو، شەهاب تەیمووری و مێهرداد تەیمووری، داوە و وتوویانە کە سەرۆکی لقی ٨ی جێبەجێکردنی سزاکانی...
زیاترگەڕاندنەوەی شەهاب و مێهرداد تەیمووری بۆ زیندان دوای بڕینەوەی پەنجەکانیان / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر
شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراو کە ڕۆژی سێشەممە ٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا، دوای چەند کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانە گەڕێنرانەوە بۆ بەشی وەرگرتنی زیندان. هاوکات پێنج بەندکراوی تر، هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان، مێهدی شاهیوەند، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسماعیلیان، لە بەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی هەمان سزادان. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی سێشەممە...
زیاترسزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر
سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە دووتوێی هەواڵێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای دەرکراو بۆ ئەم دوو بەندکراوە، ڕایگەیاندبوو کە تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی...
زیاترگواستنەوەی دوو برای بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە بۆ ژووری تاکەکەسی / پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکەدا
شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست، بە هۆکاری نادیار لە زیندانی شابادی کرماشانەوە گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ. دەوترێت دوای ئەوەی تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی ورمێ پشکنینی پزیشکیی بۆ ئەم دوو برا بەندکراوە کردووە، نیگەرانییەکان لە بەرانبەر ئەگەری جێبەجێکردنی سزاکە و بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیاندا پەرەی سەندووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان...
زیاترهەڕەشەی جێبەجێکردنی سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی چوار بەندکراو لە ورمێ
ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتیی فەرمانگەی داد (دادگوستەری)ی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و مەجیدی، داواکاری گشتیی ورمێ، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کاتی بەسەرکردنەوەی زیندانی ناوەندیی ورمێ و لە دیداری چوار بەندکراوی سزادراو بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەستدا، هادی ڕوستەمی، مێهدی شەرەفیان، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسماعیلیان، هەڕەشەی جێبەجێکردنی سزاکەیان لێ کردوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لەم دیدارەدا کە لەسەر داوای خودی ئەو زیندانیانە ئەنجام...
زیاترگواستنەوەی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، لە زیندانی ورمێوە بۆ زیندانی فەشافوویەی تاران
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی سەرماوەز (١٦ی دیسامبەر) لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی تارانی گەورە (فەشافوویە). ئەم زیندانییە وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر ئەم گواستنەوەیەدا لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە قەرەنتینەی ئەو زیندانەدا مانی لە خواردن گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە هادی ڕوستەمی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٤ی سەرماوەز (١٥ی دیسامبەر) بانگ کراوە بۆ بەردەم...
زیاترپەیامی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: کەس دەنگی من نابیسێت
هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە باسی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزاکەی خۆی لە ڕۆژانی داهاتوودا کردووە. ئەم زیندانییە کە خەرمانانی ١٣٩٦ (ئاگۆستی ٢٠١٧) بە تۆمەتی «دزی» دەستبەسەر کرا و سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی بۆ دەرچووە، لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی ڕێکخراوە داکۆکیکارەکان لە مافەکانی مرۆڤ کراوە، ڕایگەیاندووە کە لەبەر دەنگهەڵبڕین لە ئاست ئەم حوکمەدا ٦...
زیاترگواستنەوەی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن
ڕۆژی سێشەمەممە ٢ی جۆزەردان (٢٣ی مەی) هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ. ئەم بەندکراوە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست مەترسیی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی لە ڕۆژانی داهاتوودا مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ هادی ڕوستەمییان بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی...
زیاترسەپاندنی سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچی بەسەر هادی ڕوستەمیدا لە ورمێ
لەڕۆژانی ڕابردوودا هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی زیندان» لە لایەن دادگای کەیفەریی ورمێوە سزای ٨ مانگ بەندکران و ٤٥ قامچیی بەسەردا سەپاوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە لە کۆتاڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (مارسی ٢٠٢٣) لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ورمێوە دەر کراوە و دوێنێ سێشەممە ٨ی خاکەلێوە (٢٨ی مارس) لە...
زیاتر