سزای بەندکران لە ماڵەوە ئارشیڤ - KHRN
سەپاندنی سزای ١٥ مانگ بەندکران بەسەر مامۆستا سابیر خودامورادیدا لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە
مامۆستا سابیر خودامورادی، بەرنوێژی مزگەوتی گەڕەکی «قەوەخ»ی سەقز، لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم مامۆستا کوردە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەم سزایە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێی ڕاگەیەنراوە. ئەم مامۆستایە لە پووشپەڕی...
زیاترسزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ (٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی» سزای ٢١ مانگ بەندکران، «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای ٢٠ مانگ...
زیاتر