سزای لەسێدارەدان ئارشیڤ - KHRN
بەیاننامەی ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دژ بە سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی، چالاکی مافەکانی ژنان و تێکۆشەر لە شەڕی دژ بە داعشدا
ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە بەیاننامەیەکدا دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ زیندانیی سیاسیی کورد وریشە مورادییان شەرمەزار کرد و لە هەموو ئەو کەسانەی کەڵکەڵەی هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدانیان هەیە داوایان کردووە بەبێ لەبەرچاوگرتنی تێڕوانینی سیاسیی خۆیان و ئەوانیدی، دژ بەم سزا نامرۆڤانەیە بوەستنەوە و بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن مۆڵەت نەدەن ئەم کوشتنە حکومەتیانە لە بێدەنگیدا تێ بپەڕێنرێت. کۆی دەقی بەیاننامەکە دوای تێپەڕینی ساڵ و نیوێک لە...
زیاترچالاکیی ناڕەزاییانە دژ بە لەسێدارەدان؛ کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بۆ حەوت چالاکی مەدەنیی کورد لە سنە
دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی فاتمه زەندکەریمی، زارا محەممەدی، سوهراب جەلالی، موختار ئەسەدی، کەمال فەکووریان، جەمیل ئەمینی و جەمال ئەسەدی لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ئەم چالاکوانانە دوای ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتەکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. دەوترێت دوابەدوای بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە بەردەم بینای پارێزگای کوردستاندا...
زیاترزیاتر لە ٢٠٠ پارێزەری یاسایی داوایان کرد دەسبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی ڕابگیرێت
زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەری یاسایی لە دووتوێی بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشه مورادی و شەریفە محەممەدیدا شەرمەزار کردووە و داوای ڕاگرتنی دەسبەجێی ئەو بڕیارانەیان کردووە. پارێزەرە یاساییەکان لە نامەکەی خۆیاندا وێڕای پێداگرتن لەسەر مافی ژیان وەکوو بنەماییترین مافی هەر مرۆڤێک، ڕایانگەیاندووە کە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە سزایانە نەک تەنها لەگەڵ بنەما ئیسلامی و ئینسانییەکان و پرەنسیبەکانی مافی...
زیاتر