سلێن ئارشیڤ - KHRN
مه‌ریوان؛ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هاووڵاتییه‌كی كورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر موحسێن ئه‌داك، هاووڵاتیی كوردی گوندی سلێنی ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارێزگای كوردستان، لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. دوای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاووڵاتییه، دەزگا ئه‌منییه‌كان ڕایانگه‌یاندووە كه ناوبراو لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای شاری سه‌وڵاواوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. تا ئه‌م ساته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تەکان و هه‌روه‌ها شوێنی...
زیاتردەستبەسەرکراوێکی خۆپیشاندانەکانی مەریوان ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شێرزاد ئەدوایی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی سلین و دانیشتووی مەریوان پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە بەدانانی بارمتە ئازادکرا. ئەو هاوڵاتییە تەمەن ٢٠ ساڵە لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩ پاش بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سەوڵئاوا دەستبەسەرکرابوو. جێگەی ئاماژەیە کە تا ئێستا ناوی ٥٤ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مەریوان بەدەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەر...
زیاترمەریوان؛ هاوڵاتییەک لەو تۆمەتانەی خرابووە پاڵی بێبەری کرا
سالم ئەدوایی هاوڵاتيی کورد و بەرپرسی هۆڵی وەرزشی گوندی سلێنی هەورامان لە دادگای شۆڕشی مەریوان لەو تۆمەتانەی خرابووە پاڵی بێبەری کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ساڵی رابردوو ئەم هاوڵاتییە کوردە چەندین جار لەلایەن فەرمانگەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێژ دەستبەسەر بووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "رۆژی ٢٧ی خەرمانان/ 09.18 دانیشتنی دادگای ناوبراو بەڕێوەچووە و ئەم بڕياره...
زیاترشەش هاووڵاتی کورد به زیندان مه‌حكووم كران
شەش هاووڵاتی کوردی دانیشتووی ئاوایی"سلێن"ی هەورامان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوان بە تۆمه‌تی هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ پاڕتێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد بە سێ مانگ تا چوار ساڵ زیندانی مه‌حكووم كران. تەواوی ئەو کەسانە ساڵی رابردوو دەسبەسەر کرابوون و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد كرا بوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوان لەو بارەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت:« لە چەند رۆژی رابردوو دانیشتنی دادگای کردنی حەمید ئەحمەدی،...
زیاتر