سوهەیلا حیجاب ئارشیڤ - KHRN
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی سوهەیلا حیجاب لە زیندانی قەرچەک
زیندانیی سیاسیی کورد سوهەیلا حیجاب کە مانگی ڕابردوو دوای چەندین مانگ مانەوە لە قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکدا ڕەوانەی بەندی ٨ی ئەم زیندانە کرا، لەبەر ئەوەی نامەیەکی بۆ پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو بڵاو کردۆتەوە، ڕووبەڕووی تۆمەت و دۆسیەی تازە کراوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٢٥ی گەڵاڕێزان ڕەوانەی بەردەم لقی ٢ی...
زیاترزیندانی قه‌رچه‌ك؛ دوای هێرشکردنی بەندکراوێک، سوهه‌یلا حیجاب بە برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ١٦ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی تۆمه‌تبار به ماده هۆشبه‌ره‌كان لە زیندانی قەرچەکدا، لێوانێكی شووشه‌یی شكاندووە و هێرشی كردۆتە سەر زیندانیی سیاسی سوهه‌یلا حیجاب و چه‌ند جارێک لێوانەکەی بە سکیدا كێشاوه و برینداری كردووه.ده‌وترێ ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه لە بەر ئەوەی خوێنبەربوونێکی زۆر، لە قهرهنتینهوە ڕەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان و له‌وێشه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه.سوهه‌یلا حیجاب پێشتر له لە ٢٧ی...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانەی قەرچەک
سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی کە لە ٢٧ی پووشپەڕەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین و داوای کۆتاییهاتنی زەخت و گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکان لەسەر بنەماڵەکەی و هەروەها گواستنەوەی زەینەب جەلالیان بۆ زیندانی خووی یان ئێڤین، مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ دوابەدوای بەڵێنی بەرپرسی گشتیی بەندیخانەکانی پارێزگای تاران بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی قەرچەک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...
زیاترڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دوایین بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و سوهه‌یلا حیجاب، دوو به‌ندكراوی سیاسیی كورد
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سوهه‌یلا حیجاب له سی و دووهه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، له بارودۆخێكی ناله‌باردایه و مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتنی ته‌له‌فۆنی بە بنه‌ماڵه‌كه‌یی پێ نادرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرنای پێوه دیاره، هێچ جۆره پێشكنین و خزمه‌تگوزاییه‌كی پزیشكیشی بۆ دابین نه‌كراوه. هه‌روه‌ها تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار بۆته‌وه کە زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، له ڕێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕ و...
زیاترڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای خزمەتگوزایی پزیشكی بۆ سێ ژنی به‌ندكراوی سیاسی دەکات
سەبارەت بە دابیننەکردنی پێداویستیی خێرای پزیشکی بۆ زیندانیی سیاسیی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و هەروەها هەردوو داكۆكیكاری مافی مرۆڤ نه‌رگس محەممه‌دی و سوهه‌یلا حیجاب کە بەپێی ڕاپۆرتەکان لە خزمەتگوارییەکان بۆ ڕزگاربوون لە مەترسیی نەخۆشیی کۆرۆنا بێبەش کراون، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیران كرد به‌په‌له پێداویستی و چاره‌سه‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخان بكرێت.زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، مانگی ڕابردوو له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی قه‌رچه‌ك تووشی ڤایرۆسی...
زیاترقهرچهك؛ بەردەوامبوونی مانگرتنی سوهه‌یلا حیجاب و قەدەغەکردنی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کەیدا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، پارێزه‌ری به‌ندكراوی كورد "سوهه‌یلا حیجاب"، له حاڵێكدا نۆزده‌هه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌ی له خواردن له بەندیخانەی قه‌رچه‌ك تێده‌په‌ڕێنێ کە سه‌ره‌ڕای ئەوەی نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای پێوە دیارە، به‌ڵام هێشتا هەر له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌م زیندانه و له بارودۆخێكی نالهباردایە و هیچ جۆرە پشکنەن و خزمەتگوزارییەکی پزیشكیشی بۆ دابین نەکراوە.ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانه‌وه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر...
زیاترقهرچهك؛ درێژه‌ی مانگرتن له خواردنی سێ ژنه به‌ندكراوی سیاسیی كورد
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سێ زیندانی سیاسیی كوردی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك به ناوه‌كانی سه‌كینه په‌روانه، سوهه‌یلا حیجاب و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بەردەوامن له مانگرتن له خواردندان، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بارودۆخی ته‌ندروستیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به هۆی تووشبوونیەوە به نه‌خۆشیی كۆرۆنا و كۆخه‌ی زۆر و ئێشی سییه‌كانی، ناجێگیرە.سه‌كینه په‌روانه له به‌ندی ٣ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك ڕاگیراوه و لە ٥ی جۆزه‌ردانەوە (٢٥ی مەی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی دەربڕینی...
زیاتردوایین زانیارییەکان لەسەر بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و سوهه‌یلا حیجاب له بەندیخانەی قه‌رچه‌ك
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سوهه‌یلا حیجاب، پارێزه‌ری به‌ندكراوی کورد، لە ڕۆژی ڕابردووەوە بە مەبەستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین بەرانبەر به مانەوەی له بەندیخانەی قه‌رچه‌ك و داخوازی بۆ گواستنه‌وه بۆ زیندانی ئێوین، مانی له خواردن گرتووە، هه‌روه‌ها ناوبراو داوای كۆتاییهاتنی زەخت و گۆشاری ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی کردووە.زه‌ینه‌ب جه‌لالیانیش كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا له گرتووخانەی شاری "خووی"ـەوە گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی...
زیاتر