سوهەیلا مەتاعی ئارشیڤ - KHRN

نادیاربوونی چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد لە سنەدا

تا ئێستا لەسەر چارەنووسی چوار ژنەچالاکوانی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی باران ساعیدی، لەیلا پاشایی، سوهەیلا مەتاعی و سۆما محەممەدڕەزایی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی سنە و دێولان دەستبەسەر کرابوون، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چوار ژنەچالاکوانە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیداری بنەماڵە و وەرگرتنی پارێزەر بێبەش بوون. سەرەڕای بەدواداچوونی...

زیاتر

بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی چالاکانی ژن لە کوردستاندا؛ لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی دەستبەسەر کران

لەیلا پاشایی و سوهەیلا مەتاعی، دوو چالاکوانی ژنی خەڵکی سەقز و دێولان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. ڕۆژی ڕابردوویش هەواڵی دەستبەسەرکردنی دوو ژنەچالاکی دیکە بە ناوەکانی سۆما محەممەدڕەزایی و باران ساعیدی بڵاو کرایەوە کە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٠ی...

زیاتر