سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئارشیڤ - KHRN
تێکهەڵچوونی هێزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سوپای پاسداران لە بەرزاییە سنوورییەکانی مەریوان؛ گیانبەختکردنی ئەندامێکی کۆمەڵە و ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپادا
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٩ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) چەند ئەندامێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە نزیک گوندی «پیرانە کۆن»ی مەریوان کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوانیاندا، ڕێبوار کەریمیان، بەرپرسی سەربازیی ئەو حیزبە، گیانی بەخت کرد. دوابەدوای ئەو تێکهەڵچوونە کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبوو، لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی ناوچەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە، لە بەشێکی بەربڵاوی بەرزاییە سنوورییەکانی «سوورێن»...
زیاتربەردەوامبوونی کاولکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
لە یەک حەفتەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دروستکردنی جادە و بنکەی سەربازی، بەشێک لە بەرزاییەکانی کوێستانی پارێزراوی شاهۆ لە گوندی «شمشێر»ی شاری پاوەی تێک داوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەکە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە لە یەک حەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسداران بە مەبەستی دروستکردنی جادەیەکی سەربازی لە بەرزاییەکانی «زاولیی گەورە» و «زاولیی بووچک»، کاروانێکی کەرەستەی جادەسازیی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە...
زیاتربەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران لە ناوچەی پارێزراوی شاهۆدا / درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆکردن بۆ ناوچەکە
مانۆڕی سەربازی-ئەمنیی سوپای پاسداران کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕەوە (١٧ی جولای) لە بەرزاییەکانی «قۆری قەڵا» و «پیازەدۆڵ»ی کوێستانی شاهۆ لە پارێزگای کرماشان دەستی پێ کردووە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە و سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەو ناوچە پارێزراوە تۆپباران دەکات. چەندین کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی شاهۆ لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا دەڵێن کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕدا (١٧ی جولای)...
زیاترکوژرانی لانیکەم یەک کەس لە هێرشی سوپای پاسداراندا بۆ سەر ماڵێک لە شنۆ
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە گوندی «تاژاندەرە»ی شنۆ گەمارۆی ماڵێکیان دا و لەگەڵ گرووپێکی چەندکەسی لە ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا کەوتنە شەڕەوە. لەم تێکهەڵچوونەدا کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبوو، لانیکەم یەک کەس کوژراوە و کەسێکی دیکەیش دوای برینداربوون لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. دوای تێکهەڵچوونەکە، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای هێزی زەمینیی...
زیاترتۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران بۆ دووەم ڕۆژ درێژەی بە تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە نزیک گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان داوە و ئەمەیش بووەتە هۆی شێواندنی بەشێکی گەورە لە ژینگەی ئەم ناوچە کوێستانییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی کامێران لە داوێنی کوێستانی شاهۆ جێگیر کران و...
زیاترگوللەبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
هێزەکانی سوپای پاسداران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیان داوەتە گوللەبارانکردنی هەندێ بەشی کوێستانی شاهۆ لە دەوروبەری گوندی «لۆنی سادات»ی کامێران و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەنگی تەقە لەم ناوچە شاخاوییەوە دەبیسرێت. سوپای پاسداران هەروەها هاتوچۆکردنی هاووڵاتیانی بۆ ئەم کوێستانە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ قەدەغە کردووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی...
زیاترکوژرانی عەقیدێکی سوپای پاسداران لە کاتی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپادا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە عەقید (سەرهەنگ)ێکی سوپای پاسداران بە ناوی محەممەد مێهردادی، خەڵکی شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام، لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرماناندا (٥ی سێپتامبەر) دوای ئەوەی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی چووەتە بەردەم بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تاراندا، بە دەسڕێژی پاسەوانی یەکێک لە فەرماندە بەرزەکانی سوپا کوژراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «محەممەد...
زیاترکوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکاندا
هاووڵاتییەکی ٥٠ ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ناوی قازی موستەفا لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ناوچە سنوورییەکاندا و لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووریی «بەمۆ»ی سەر بە «ئەزگەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان و گیانی لەدەست داوە. کەسێکی نزیک لەم هاووڵاتییە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایگەیاند: «ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە بەشێک لە...
زیاتربەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...
زیاتر