سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 5, 2025

پووریا جەواهێری، لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە زیندانی سنە مانی لە خواردن گرت

پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ (٢٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر بەردەوامیی دەستبەسەربوونی نایاسایی خۆیدا لە زیندانی ناوەندیی سنە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە سیاسییە کە زیاتر لە ٢٥ مانگە لە دۆخێکی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 2, 2024

ژینا مودەڕیس گورجی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، ئەمڕۆ شەممە ١١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٦ مانگ بەندکران چووە بەردەم نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە و لەوێوە ڕەوانەی زیندانی ژنانی ئەم شارە کرا. هاوکات ژمارەیەک لە چالاکانی ژنیش تا بەردەم دادگا ڕەوانەیان کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لقی ٤ی جێبەجێکردنی سزا کەیفەرییەکانی سنە ڕۆژی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 30, 2024

سزای ساڵێک بەندکران بۆ سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی بۆکان

سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی بۆکاندا بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی فەخری بەڕێوە چووە و مانگی ڕابردوو...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2024

سامان یاسین دوای دوو ساڵ مۆڵەتی پشووی دەرمانیی وەرگرت

سامان سەیدی ناسراو بە سامان یاسین، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای دوو ساڵ بەندکران بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی دەرمانیی پێ درا و لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) سامان یاسین بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2024

ئەمیرحسەین حەقجوویان، کوڕەخاڵی ڕەزا ڕەسایی، بە بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) ئەمیرحسەین حەقجوویان، کوڕەخاڵ و هاوڕێی نزیکی ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە گەلاوێژی ئەمساڵ (ئاگۆستی ٢٠٢٤) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە کوشتن»ی کاربەدەستێکی ئەمنی لە سێدارە درا، دوای ١٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 5, 2024

سزای بەندکران و دوورخستنەوەی ژینا مودەڕیس گورجی گۆڕدرا بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران

سزای ٢١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوەی ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کە پێشتر لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە سەریدا سەپابوو، لە لایەن لقی ٤ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە گۆڕدرا بۆ ٢ ساڵ و ٤ مانگ بەندکران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کۆبوونەوەی دادگای پیاچوونەوەی ژینا مودەڕیس گورجی بە ئامادەبوونی خۆی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2024

مامۆستا محەممەد خزرنژاد ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە. بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە دانیشتووی شاری سنەن و هەر بۆیە لە چەند مانگی ڕابردوودا داوای کردبوو بیگوێزنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، مامۆستا محەممەد خزرنژاد ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٣ی ئۆکتۆبەری...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2024

ڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – خەرمانانی ١٤٠٣ (ئاگۆست و سێپتامبەری ٢٠٢٤)

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە...

زیاتر

 دایە مینا سوڵتانی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان، هێشتا هەر دەستبەسەرە

دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، تا ئێستایش هەر دەستبەسەرە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم دایکە دادخوازە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی بە خزمێکیانەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە لە ژوورێکی تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە. دایە مینا لەم پێوەندییە کورتە تەلەفۆنییەدا...

زیاتر