سەرپێڵی زەهاو ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 31, 2025

لە کرماشان ٢١ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو ئازاد کرا / بەردەوامیی دەستبەسەربوونی پەیام ڕەنجبەر لە دەستبەسەرگەی نەبیی ئەکرەمی سوپای پاسداراندا

لەم حەفتانەی ڕابردوودا ٢١ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێمن پاڵانی، پوویا دڵجوو، محەممەد دڵجوو، یووسف ڕەنجبەر، خالید کەمەری، کاوه سوهرابی، ئومید ساڵحی، محەممەد نەیریزی، یووسف نەیریزی، ئەیمەن سەفایی، سوهەیب حەیدەری، حامید ئەلیاسی، عومەر بابایی، مەیسەم پاڵانی، کۆمار نادری، یووسف ئەلیاسی، ئاریام ئەحمەدی، محەممەد عەزیزی، محەممەد یووسفی، ئارمین مورادی و عیرفان مورادی کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 30, 2024

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی ٩ هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای نەبیی ئەکرەمی کرماشاندا

هێمن پاڵانی، پوویا دڵجوو، ئاریام ئەحمەدی، پەیام ڕەنجبەر، کاوه سوهرابی، ئەیمەن سەفایی، ئومێد ساڵحی، یووسف ڕەنجبەر و خالید کەمەری، هاووڵاتیانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان کە کۆتایی سەرماوەز (ناوەڕاستی دیسامبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەدا لە کرماشان دەستبەسەرن. هەروەها محەممەد نەیریزی کە لەگەڵ ئەم ٩ هاووڵاتییەدا دەستبەسەر کرابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 20, 2024

چارەنووسی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو هێشتا هەر نادیارە

دوای تێپەڕینی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی کرماشان بە ناوەکانی کۆمار ساڵحی، پەیمان ڕەنجبەر، هێمن پاڵانی، خالید کەمەری، ئومید ساڵحی، ئەیمەن سەفایی و عیرفان مورادی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (١٥ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 22, 2024

ئەمیرحسەین ڕوستەمیی پاتاقی، بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ، لە هەمەدان لە سێدارە درا

سزای لەسێدارەدانی ئەمیرحسەین ڕوستەمیی پاتاقی، بەندکراوی لاوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «پاتاق»ی سەرپێڵ زەهاو، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو. ئەم بەندکراوە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 29, 2024

سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر

سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە دووتوێی هەواڵێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای دەرکراو بۆ ئەم دوو بەندکراوە، ڕایگەیاندبوو کە تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی...

زیاتر
ئاب 5, 2024

دەستبەسەرکردنی ئەندامانی پێشووی حیزبەکانی کوردستان سەرەڕای وەرگرتنی ئەماننامە

پەیمان خوونبارە، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ماوەیەک ئەندامبوون لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا بە وەرگرتنی ئەماننامە گەڕابوویەوە بۆ شارەکەی خۆی، دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەروەها ئومید چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ئەندامی پێشووی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٢دا (مارسی ٢٠٢٤) وازی لە حیزبەکەی هێنابوو و بە وەرگرتنی ئەماننامە لە...

زیاتر

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ...

زیاتر
نیسان 9, 2024

دەستبەسەرکردنی کاتیی نووسەر و وەرگێڕی کورد دوکتور لوقمان قەنبەری لە سەرپێڵی زەهاو

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوکتور لوقمان قەنبەری و ئەم نووسەر و وەرگێڕە کوردەیان دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە لە سەرپێڵی زەهاو و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان گرتووە بە...

زیاتر

کچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...

زیاتر