سەرپێڵی زەهاو ئارشیڤ - KHRN
کچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...
زیاترتەقەمەنیی جەنگی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «قەڵاواری»ی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی موحسین حسەینی، بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی جەنگییەوە لە ماڵەکەی خۆی گیانی لەدەست داوە. دەوترێت تەقەمەنییەکان لە کاتێکدا تەقیونەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی سەرقاڵی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکان بووە.
زیاتر