سەقز ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەوانی کورد فەردین مستەفایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

فەردین مستەفایی، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی «سەقز ڕووداو» و ئەندامی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕۆژنامەوانان، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (١٨ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) ئەم ڕۆژنامەوانە لە کافتریایەکی شاری سەقزدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و...

زیاتر
ئاب 29, 2024

سەپاندنی سزای ١٥ مانگ بەندکران بەسەر مامۆستا سابیر خودامورادیدا لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە

مامۆستا سابیر خودامورادی، بەرنوێژی مزگەوتی گەڕەکی «قەوەخ»ی سەقز، لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم مامۆستا کوردە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن دادگای تایبەتی مەلایانی هەمەدانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئەم سزایە لە ڕێی تەلەفۆنەوە پێی ڕاگەیەنراوە. ئەم مامۆستایە لە پووشپەڕی...

زیاتر
ئایار 16, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە بانە

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی) کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی واحید قادرپوور لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کوژرا. لە سەرەتای گوڵانەوە (٢٠ی ئاوریل) تا ئێستا ٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، بانە و سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان (١٦ی مەی)...

زیاتر
نیسان 29, 2024

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، هێشتا هەر دەستبەسەرە

سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»ی شاری سەقز، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستایش لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موستەفا حەمدی دوای ئەوەی لە سەقز دەستبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا تەنها دوو جار بە کورتی و...

زیاتر

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن، لە سەقز دەستبەسەر کرا

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی کاناڵ و گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) موستەفا حەمدی لە تەلاری میلادی شاری سەقزدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم...

زیاتر
ئازار 25, 2024

گیانبەختکردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوە (٢٤ی مارس) منداڵێکی کۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریمی لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا گیانی لە دەست دا. هەمان ڕۆژ میلاد حسەینی، منداڵە کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە و دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمیل عەبدی و ئاورین حەقانی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، بانە و نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست...

زیاتر
ئازار 3, 2024

کوژرانی کۆڵبەری ٥٢ ساڵان عەلی زەرغامی بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەقز

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) کۆڵبەرێکی ٥٢ ساڵان بە ناوی عەلی زەرغامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «میشیاو»ی سەر بە «سەرشیو»ی سەقز لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و...

زیاتر