سەلاسی باوەجانی ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 20, 2024

بەردەوامبوونی دەستبەسەریی سێ هاووڵاتیی کوردی یارسان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپا و زیندانی دیزڵئاوای کرماشان

یەزدان قەنبەری، هاووڵاتیی کوردی یارسان، دوای دوو مانگ دەستبەسەربوون لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی نەبیی ئەکرەمی کرماشان گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای ئەم شارە. هەروەها مەنسوور قەنبەریی برای و خزمێکی دیکەیان بە ناوی جەمشید حەقانی کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش لە سەلاسی باوەجانی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش هەر لە دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەدا لە کرماشان ڕاگیراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2024

کوژرانی تاریق نەزەری، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود

تاریق نەزەری، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئێوارەی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی...

زیاتر

مەرگی کرێکارێک بە تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراق لە سەلاسی باوەجانی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان (٩ی مەی) کرێکارێک بە ناوی عەزیزموراد شەمس کە ڕۆژی پێشتری بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لە نزیک دەروازەی ئاوبەندی «چەنگەران»ی ناوچەی ئەزگەلەی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان بریندار ببوو، لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی کرماشان گیانی لەدەست دا. ئەم کرێکارە ٤٣ ساڵەیەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە لە...

زیاتر
ئاب 13, 2022

کوژرانی لاوێکی کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە سەلاسی باوەجانی

بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ٢١ی گەلاوێژ (١٢ی ئاگۆست)، لە ناوچەی سنووریی «شێخ سەلە»ی شاری سەلاسی باوەجانیی پارێزگای کرماشان، دەستەیەک کۆڵبەر لە کاتی گەڕانەوە لە سنوور کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە کە لە ئەنجامدا لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی محەممەد نادری کوژرا. محەممەد نادری، ٢٣ ساڵان، خەڵکی گوندی «هەنجیر خوارو» و دانیشتووی شاری تازاوا بوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەلاسی باوەجانییەوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی...

زیاتر