سەلمان ئەفرا ئارشیڤ - KHRN
سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا
ڕۆژی ڕابردوو سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە ماڵەکەی خۆی لە گەندی «نێ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلمان ئەفرا لە گوندی نێ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی...
زیاترسەلمان ئەفرا بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیایەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان / ٠١.٢٥، "سەلمان ئەفرا"، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە. سەلمان ئەفرا ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو / ٢٠١٨.١١.١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە. ناوبراو سەرەنجام پاش ٣ مانگ لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠...
زیاتر