شاهۆ ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...
زیاتربەردەوامبوونی تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە
سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی کامێران، سەوڵاوا و مەریوانی پارێزگای کوردستان، ئەم ناوچانەی بە قورسی میلیتاریزە کردووە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵاندا، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چیای «قەلەبەرد»ی مەریوانیش لە لایەن سوپاوە تۆپباران کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران کە بە تۆپ و کاتیوشا...
زیاترتۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە
چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە...
زیاترسهوڵاوا؛ تۆپبارانكردنی كێوی شاهۆ لهلایهن سپای پاسدارانهوه
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوهتهوه کە ڕۆژی دووشهممه١٦ی خاكهلێوه(٥ی ئاوریل)، كاروانێكی سەربازیی پڕچهكوچۆڵی قورسی سپای پاسدارانی سهوڵاوا دوای جێگیربوون له دهوروبهری گوندی كانی حوسێن بهگ، دهستیان داوهته تۆپبارانكردنی بهرزاییهكانی كێوی شاهۆ لهنزیكی گوندەکانی دێوهزناو و دهڵهمهرز. ئهم تۆپبارانهكهبهبێ ئاگاداركردنهوهی پێشوەختی خهڵكی ناوچهكهڕووی داوه، چەندین كاتژمێر بەردەوام بووهو خهسارێکی بەرچاوی بهو ناوچه پارێزراوە گەیاندووە. لهساڵی ١٣٨٧ (٢٠٠٨)ەوە تا ئێستا هێزەکانی سپای پاسداران بهمهبهستی ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه...
زیاترکرماشان؛ بەدووای بەڕێوەچوونی مانۆری موحەرەم ئاگر لە چیای شاهۆ کەوتەوە
ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر / 9.26، بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرزاییەکانی چیای شاهۆ و ناوچەی هەورامانی پارێزگای کرماشاندا هەستا بە ئەنجامدانی مانۆری سەربازیی موحەرەم. لەو مانۆرەدا تۆپخانە و هێلیکۆپتێرە جەنگییەکانی سپای پاسداران چیای شاهۆیان دایە بەر تۆپباران و لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی بەرفراوانی ئەو ناوچانە لە ئاگردا سووتان.ئەو مانۆرە سەربازییە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە ژینگەپارێزانی کورد پێشتر سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو مانۆرە...
زیاترهۆشداریی چالاکانی ژینگە سەبارەت بە لێکەوتەکانی مانۆڕی سپا لە شاهۆ و کۆساڵان
لە رۆژانی رابردوودا سپای پاسداران بە بیانوی بەڕێوەبردنی مانۆری سەربازی دەستی کردووە بە گواستنەوەی چەک و چۆڵی سوک و قورس لە شاری کرماشانەوە بەرەو شارەکانی روانسەر، کامێران، سەوڵاوا و مەریوان. ئەمەش نیگەرانی چالاکانی بواری ژینگەی لێکەوتۆتەوە و هۆشداریشیان داوە کە کوێستانەکانی شاهۆ و کۆساڵان بە ناوچەی تایبەت و پارێزراو ناسراون و هەر جۆرە مانۆڕێکی سەربازی لەم ناوچانە نایاساییە. یەکێک لە چالاکانی ژینگە لە وتووێژێکدا بە...
زیاترملیتاریزەکردنی شارەکانی کامیاران، مەریوان و سەرئاوا درێژەی هەیە
ملیتاریزەکردنی شارهكانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانهوه ڕوو لە زیادبوونە و درێژەی هەیە. سپای پاسداران هێزێکی زۆری لە گوندەکانی دەوربەری شاری مەریوان و هەروە تر بەرزاییەکانی ناوچە پارێزراوە سنوورییەکانی شاخەکانی "کۆساڵان" و "شاهۆ"، هەڵکەوتوو لە شارەکانی سەروئاوا، پاوە و کامیاران، جێگر کردووە. یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەوساڵ تاکوو ئێستا سپای پاسداران...
زیاترکوردستان کراوەتە بنکەی سەربازی
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناردنی کاروانگەلی سەربازی پێکهاتوو لە پارێزگاکانی دەورووبەری سنە، کوردستانیان کردووە بە بنکەی سەربازی. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی ٢١ی خەرمانان مانگرتنی گشتیی کاسبکاران و بازاڕییەکانی شارە کوردییەکان دژ بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی سیاسیی کورد و هێرشی مووشەکی سپا بۆ بنکەی حدک و حدکا لە باشووری کوردستان...
زیاتر