شنۆ ئارشیڤ - KHRN
بەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دوو کەسی دیکە لە مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کران
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی فایەق قادرزاده و ڕەسوول پوورخزری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٢٩ی دیسامبەری ١٤٠٣) فایەق قادرزادە، لاوی ٢٢ ساڵان و شۆفیری تەکسی، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەی لە...
زیاتربەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی لانیکەم ١٩ کەس لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا
کووروش عەزیزی، ڕەحمان تابش و هێدی شادیخاە، هاووڵاتیانی خەڵکی شنۆ، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شاری ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ (٣٠ی دیسامبەری ٢٠٢٤) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شنۆ بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ڕەحمان تابش، زیندانیی...
زیاتربەردوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دوازدە کەسی دیکە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
دوازدە هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵاعومەری، نوورەدین مەلاعەلیزاده، تۆفیق ئەمینی، محەممەد بێهرووزی، ئیبراهیم گوڵعەنبەر، بێهزاد مەحموودی، سۆران محەممەدپوور، مووسا ڕەسوولی، ئارام محەممەدی، ئەفشین ساعیدی، هێمن بەهرامی، سۆران ئەرشەد و کاوه ئوستوار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، شنۆ، پیرانشار و کرماشان دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لە شارەکانی ورمێ و کرماشان. بەپێی ئەو زانیاریانەی...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی دووەم ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا؛ چوار هاووڵاتی لە مەهاباد و شنۆ دەستبەسەر کران
عادڵ کاکه، دیاکۆ عەزیزی، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٤ی سێپتامبەری ٢٠٢٤) لوقمان زەنگی لەگەڵ سیامەند زەنگیی کوڕی و دیاکۆ عەزیزیدا لە گوندی «بابخاڵاوی»ی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران. هەروەها ڕۆژی...
زیاترکوژرانی لانیکەم یەک کەس لە هێرشی سوپای پاسداراندا بۆ سەر ماڵێک لە شنۆ
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ (٩ی جولای) هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران لە گوندی «تاژاندەرە»ی شنۆ گەمارۆی ماڵێکیان دا و لەگەڵ گرووپێکی چەندکەسی لە ئەندامانی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورددا کەوتنە شەڕەوە. لەم تێکهەڵچوونەدا کە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبوو، لانیکەم یەک کەس کوژراوە و کەسێکی دیکەیش دوای برینداربوون لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. دوای تێکهەڵچوونەکە، بەشی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدای هێزی زەمینیی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «حەسەن نووران»ی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٣ی جولای) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «حەسەن نووران»ی شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلیم زولقەڕنەین و سابیر زولقەڕنەین و ئەم هاووڵاتیانەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. ڕۆژی ڕابردوو و...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی کەمال عوقابی، ئیدریس کارساز و محەممەد ڕەسوولپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ (٣ی جولای) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیدریس کارساز لە شاری شنۆ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. هاوکات محەممەد ڕەسوولپوور لە گوندی «کۆنەقەڵا» و کەمال...
زیاتریووسف حاجیخۆش، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ سزای چل مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
یووسف حاجیخۆش، ئەندامی شۆرای ناوەندی و دەستەی بەڕێوەبەری بەرەی یەکگرتووی کورد، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆوە سزای سێ ساڵ و چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە سیاسییە کوردەی خەڵکی شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەنساری بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» لە ڕێگای هاوکاریکردنەوە لەگەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی...
زیاتر