شیلان ڕەشیدزادە ئارشیڤ - KHRN
كانونی دووهم 25, 2023
شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری زانکۆی پەیام نووری سەقز، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباردا (٣ی ژانڤییە) لە کتێبخانەی «ژیلا حسەینی»ی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی...
زیاتر