عەبدوڵڵا حەجەری ئارشیڤ - KHRN
ئاب 11, 2022
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست) لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی شاری بانەی پارێزگای کوردستان کۆڵبەرێک بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری کەوتۆتە بەر تەقەی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بووە. گوللە ساچمەییەکانی هێزە سنوورپارێزەکان بەر دەموچاوی ئەم کۆڵبەرە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «هەنگەژاڵ» کەوتووە. لە یەک حەفتەی ڕابردوودا و دوابەدوای سەردانی فەرماندەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەکانی...
زیاتر