فواد سەواری ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی جەواد سەواری، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دیواندەرە

جەواد سەواری، برای فواد سەواری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی «ژن، ژیان، ئازادی» لە دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم هاووڵاتییە دادخوازە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. جەواد سەواری لە دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار کەوتووەتە بەر...

زیاتر